رووداو دیجیتاڵ
دەنگێکی دیکەی دەنگبێژیی رۆژهەڵاتی کوردستان بە یەکجاری بێدەنگ بوو. کەرەم حەمیدی لە تەمەنی 71 ساڵیدا لە ورمێ بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.
کەرەم برای حەمید حەمیدی بوو، کە زستانی 2018 کۆچی دواییکرد. کەرەم و حەمید دوو دەنگبێژ و گۆرانیبێژی ناوداری ناوچەکانی باکووری پارێزگای ورمێ بوون.
دەنگبێژ، گۆرانیبێژێکی ئاسایی نییە؛ رابردوو و بەسەرهاتەکانی کورد بە هەست و سۆزی تایبەت دەگێڕێتەوە و رۆڵی دیاریان لە پاراستنی زمانی کوردیدا هەبووە.
جەستەی حەمید حەمیدیش وەکو زۆر لە دەنگبێژانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان چووە ژێر خاک، پێش ئەوەی بەرهەمەکانی بە رێکوپێکی تۆمار بکرێن و ئەو رێزەی شیاوی بوو، لێی بگیرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ