لە نۆ مانگدا 1032 کەس لە ورمێ و لوڕستان بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە

17-01-2024
فواد حەقیقی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەپێی راپۆرتی پزیشکی دادی پارێزگاکانی ورمێ و لوڕستان، لە نۆ مانگدا لە ورمێ 653 کەس و لە لوڕستان 379 کەس بە  رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە. بەپێی راپۆرتی پزیشکیی دادی پارێزگای ورمێ، لە سێ وەرزی بەهار، هاوین و پاییزی ساڵی 2023دا 653 کەس لەو پارێزگایە لە رووداوەکانی هاتووچۆودا گیانیان لەدەستداوە.
 
بەپێی ئەو راپۆرتە، هەر لەو مانگەدا 65 کەس بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە شوێنی بەرز، 47 کەس بە سووتان، 40 کەس بەهۆی خنکان لە ئاو، 10 کەس بە کارەبا و 286 کەسیش بەهۆی نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە.
 
ئەوەی کە پەیوەندی بە لوڕستانەوە هەیە، محەممەدڕەزا فارسی نەژاد، بەڕێوەبەری پزیشکی داد دەڵێت، لە ماوەی ئەو نۆ مانگەدا 379 کەس لە رووداوی هاتووچۆ و نۆ کەس بەهۆی لێچوونی گازەوە گیانیان لەدەستداوە.
 
بەگوتەی محەممەدڕەزا فارسی نەژاد، لەو 379 کەسە، 52 کەس لە رووداوەکانی هاتووچۆی نێوشار، 303 کەس لە رووداوەکانی هاتووچۆی دەرەوەی شار و 24 کەسیش لە رێگەی گوندەکاندا گیانیان لەدەستداوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.