ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی: پەروەردەکان لیستی ناوی مامۆستایانی نەهاتوو کۆدەکەنەوە

17-01-2024
هێمن بابان رەحیم
نیشانەکردن مامۆستا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی دەڵێت ئەمڕۆ لە پەروەردەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین دەستکراوە بە وەرگرتنی نەهاتنی مامۆستایان بەمەبەستی سزادانیان، دەشڵێت ئەوان لە بایکۆتکردن بەردەوام دەبن.
 
محەممەد شەریف، یەکێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی لەبارەی دەستپێکردنی پڕۆسەی خوێندن لە ناوەندەکانی خوێندن و رێکارە نوێیەکانی پەروەردەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "بایکۆت بۆ ئێمە بڕیارێکی ناچاری بووە و لەسەرەتای بایکۆتکردنی پرۆسەی خوێندنەوە گوتوومانە 'ئەمساڵ بایکۆت دەکەین بۆ ئەوەی ساڵانی داهاتوو نەیکەینەوە'، بۆیە دەبێت کێشەکان چارەسەربکرێن، بەڵام پەروەردەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین بەشێوەیەکی چڕ گوشارەکانیان بۆ شکاندنی بایکۆتی مامۆستایان دەستپێکردووە."
 
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی گوتیشی "بەرپرسانی پەروەردەکان لیژنەیان پێکهێناوە و لە ناوەندەکانی خوێندن گەڕاون بۆ وەرگرتنی لیستی ناوی ئەو مامۆستایانەی دەوامیان دەستپێنەکردووەتەوە بۆ سزادانیان، واتە لەبری چارەسەرکردنی کێشەکان، دەیانەوێت مامۆستایان سزابدەن."
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو، 21ـی ئەم مانگە ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی جارێکی دیکە لە 13 شار و شارۆچکە خۆپێشاندان دەکەن.
 
داواکاریی مامۆستایانی دامەزراو و وانەبێژان بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن چەند خاڵێکە، خاڵە سەرەکییەکان پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران، دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، پێدانی مووچەی 30 رۆژ جارێک و دیاریکردنی چارەنووسی مووچە پاشەکەوتکراوەکانە.
 
بەڕێوەبەری یەکێک لە پەروەردەکانی پارێزگای سلێمانی لەبارەی بڕیارەکەوە بە رووداوی گوت "بڕیاردراوە نەهاتنی مامۆستایان بۆ قوتابخانەکان تۆماربکرێت، چونکە ناکرێت لە قوتابخانەیەکدا بۆ نموونە 20 مامۆستای هەیە، 15ـیان دەوام بکەن، پێنجیان دەوام نەکەن، رێکارەکان ئاسایین و وەرگرتنی نەهاتن لە هەموو دەوامێکدا هەیە."
 
لەبارەی ئەوەش "ئایا بۆ سزادانی ئەو مامۆستایانەیە کە دەوام ناکەن؟"، گوتی "پرۆسەی خوێندن دەستیپێکردووەتەوە، ئومێد دەکەین دەوام بکرێت و بابەتەکە نەگاتە سزادان، بەڵام لە کۆتاییدا دەبێت پرۆسەکە بەردەوام بێت."
 
رۆژی دووشەممە، 8ـی کانوونی دووەم بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی نووسراوێکی تایبەتی بە ساڵنامەی خوێندن  ئاراستەی بەڕێوەبەریێتیی پەروەردەکانی "رۆژهەڵات، رۆژئاوا، شارباژێر، شارەزوور، قەرەداخ، سەیدسادق، دووکان، چەمچەماڵ، دەربەندیخان و پێنجوێن" کرد، کە دەستپێکردنەوەی دەوامی لە رۆژی سێشەممە، 9-1-2024 راگەیاندبوو، بەڵام هێشتا دەوامکردن وەکو پێویست نییە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."