لە کەلار گەنجێک لەکاتی گۆڕینی تایەی ئۆتۆمبێل گیانلەدەستدەدات

17-01-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، گەنجێکی تەمەن 23 ساڵ، لە کاتی گۆڕینی تایەی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر، کەوتووەتە ژێر بارهەڵگرەکە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە، دوای رووداوەکە شۆفێری بارهەڵگرەکەش دەستگیرکراوە.
 
عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، 17ـی کانوونی دووەمی 2024، گەنجێک کە شاگردی دووکانێک بووە لە گەڕەکی پیشەسازیی کەلار لە کاتی گۆڕینی تایەی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر، جەگی ژێر بارهەڵگرەکە خلیسکاوە و ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە بەسەریدا و یەکسەر گیانی لەدەستدا."
 
گەنجەکە بەپێی گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ناوی عەلی محەممەد عەلی، لەدایکبووی ساڵی 1999ـە، نیشتەجێی ناحیەی رزگاریی سەر بە قەزای کەلارە، دوای رووداوەکە تەرمی گەنجەکە رەوانەی دادپزیشکیی قەزای کەلار لە ئیدارەی گەرمیان کراوە.
 
گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، شۆفێری بارهەڵگرەکە بەپێی مادەی 411ـی یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە