کاروباری کۆمەڵایەتی: 24 کەس کە لە خانەی بێسەرپەرشتان تەمەنیان بووەتە 18 ساڵ دادەمەزرێن

17-01-2024
نازەنین گۆران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت، لەسەر داوای وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و رەمەزاندی ئەنجوومەنی وەزیران 24 مێرمنداڵ کە لە خانەی بێسەرپەرشتان تەمەنیان بووەتە 18 ساڵ بە گرێبەست دادەمەزرێن.
 
رۆژی چوارشەممە 17-01-2024 ئاریان ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی داوای دامەزراندنی 24 مێرمنداڵی کردبوو کە تەمەنیان لە خانەکانی بێسەرپەرشتان بووەتە 18 ساڵ بۆ ئەوەی بە گرێبەست دابمەزرێن. مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانیش رەزامەندی لەسەر نووسراوەکە دەربڕی و بڕیاری دامەزراندنیان دەرچووە.
 
بە گوتەی گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، چوار خانەی بێسەرپەرشتان لە هەرێمی کوردستان هەن کە ئەوانیش لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک و گەرمیانن. لە سەرجەم ئەو چوار خانەیە تەنیا 24 کەس تەمەنیان بووەتە 18 ساڵ و بڕیاری دامەزراندن بۆ هەموویان دەرچووە. 
 
ئاریان ئەحمەد رایگەیاند، ئەو 24 مێرمنداڵە هەشتیان لە خانەی بێ سەرپەرشتانی هەولێر، هەشت لە سلێمانی، حەوت لە دهۆک و ئەوی دیکە لە گەرمیانە.
 
رۆژی 10-08-2023 کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، نووسراوێکی ئاراستەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران کرد و داوایکرد ئەو کەسانەی لە خانەی بێسەرپەرشتانن و تەمەنیان بووەتە 18 ساڵ دابمەزرێن، ئەوەش بە مەبەستی بەگەڕخستنی تواناکانیان و پاڵپشتی و هاندانیان.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند ئامێرێکی ئەی تی ئێم. وێنە: رووداو

کارەکانی پڕۆژەی 'هەژماری من' بەمنزیکانە لە سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

پڕۆژەی 'هەژماری من' وەرگرتنی مووچەی ئاسان کردووە و 750 هەزار کەس تۆمار کراون. خەڵک بەگشتی پێیان باشە، بەڵام داوای گەرەنتی دەکەن، کارەکانی پڕۆژەکەش لە سلێمانی بڕیارە بەمزووانە دەستپێبکاتەوە