سەرۆک بارزانی: هیچ بیانوویەک بۆ دواخستنی هەڵبژاردن قبووڵ ناکرێت

17-01-2023
راوچی حەسەن @Rawchihasan
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە برێت مەکگۆرک و شاندی یاوەری کرد. هەردوولا بارودۆخی هەرێمی کوردستانیان تاوتوێکرد و سەرۆک بارزانی دەڵێت: پێویستە ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بەڕێوەبچێت و هیچ بیانوویەكیش بۆ دواخستنی هەڵبژاردن قبووڵ ناكرێت. 
 
رۆژی سێشەممە 17ی كانوونی دووەمی 2023 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای ئەمریكا بە سەرۆکایەتیی برێت مەکگۆرک، رێكخەری كۆشكی سپی بۆ كاروباری ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا کرد. 
 
بەپێی راگەیێندراوێکی بارەگای بارزانی، لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا تاوتوێ كراوە و "جەخت لە پێویستیی چارەسەركردنی گرفتەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و، بایەخی رۆڵی عێراق و هەرێمی كوردستان لە تێپەڕاندنی ئاستەنگەكانی بەردەم وزە لە ئاستی جیهانیدا كرایەوە."
 
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی بارودۆخی هەرێمی كوردستان کراوە و تێیدا سەرۆك بارزانی ئەوەی دووپات كردووەتەوە كە "پێویستە ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بەڕێوەبچێت و هیچ بیانوویەكیش بۆ دواخستنی هەڵبژاردن قبووڵ ناكرێت." 
 
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆك بارزانی ئەوەشی خستووەتەڕوو كە "خوازیاری ئەوەیە لەپێناو تێپەڕاندنی تەحەدییەکان و پاڵپشتیكردنی حكومەتی هەرێم، كۆبوونەوە و هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەكان بەردەوام بێت."

 

کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و برێت مەکگۆرک لە پیرمام

 
سەبارەت بە چاکسازییەکان لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان، وەک لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژەی پێدراوە؛ سەرۆك بارزانی پشتیوانیی خۆی بۆ بەردەوامیی ئەو چاكسازییانە دووپات كردەوە.
 
بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و هەڕەشەكانی تیرۆر تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوون و شاندی میوان جەختی لە بایەخی ئاساییش و سەقامگیریی لە عێراق و هەرێمی كوردستان كردەوە.
 
شاندەکەی ئەمریکا جگە لە برێت مەکگۆرک پێکهاتبوون لە: ئامۆس هۆكشتین، رێكخەری تایبەتی سەرۆكایەتیی بۆ ژێرخانی جیهانی و ئاسایشی وزە و ئالینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق و ژمارەیەك راوێژكاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەگوێرەى نووسراوەکە ئەو شەش کەسە ئاگادارکراونەتەوە، ئەگەر لە داهاتوودا ئەو کارە دووبارەبکەنەوە، رێوشوێنى یاسایى لە دژیان دەگیرێتەبەر.

لە کەرکووک شەش کارمەندی کورد بەهۆی پۆستێکی فەیسبووک سزادەدرێن

شەش کارمەندى کوردى کۆمپانیاى گازى باکوور لە کەرکووک بەتۆمەتى ئەوەى لایکیان لە پەیجێکى تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک کردووە، سزاى ئاگادارکردنەوە دەدرێن.