پاسەوانی سنوور: بۆ دامەزراندنی 6 هەزار پاسەوان نزیکەی 2 ملیۆن فۆڕم پڕکراونەتەوە

17-01-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو - هەولێر

لە ماوەی دوو رۆژدا کە لینکی پڕکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن لە پاسەوانی سنوور کارا کراوە، نزیکەی 12 ملیۆن کەس لینکەکەیان کردووەتەوە، گوتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور دەڵێت، 6 هەزار کەس دادەمەزرێت کە 2600یان بۆ هەرێمی کوردستانە.
 
رۆژی سێشەممە 17-1-2023، کاروان خۆشناو، گوتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، سبەی چوارشەممە کاژێر 12:00ـی لینکی پڕکردنەوەی فۆڕم بۆ دامەزراندن لە پاسەوانی سنوور دادەخرێت.
 
لە کەمتر لە 40 کاژێری کردنەوەی لینکی پڕکردنەوەی فۆڕمی دامەزاردندن بۆ پاسەوانی سنووری سنوور، 11 ملیۆن و 981 هەزار و 671 جار لینکەکە کراوەتەوە، کاروان خۆشناو دەڵێت: "لەو ژمارەیەی لینکی فۆڕمەکەیان کردووەتەوە نزیکەی 2 ملیۆن کەسیان داوای دامەزراندنیان کردووە و فۆڕمەکەیان پڕکردووەتەوە".
 
گوتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور گوتیشی: "بۆ هەموو عێراق 6 هەزار کەس دادەمەزرێت؛ لەو ژمارەیە 2600 یان بۆ هەرێمی کوردستان دەبن."
 
دامەزراندنەکە تەنیا بۆ رەگەزی نێرە، بە گوتەی کاروان خۆشناو، لە دەرچووی ناوەندییەوە ئەگەری وەرگیرانی هەیە بەو مەرجەی تەمەنی لە نێوان 17 بۆ 35 ساڵ بێت و لە دایک و باوکێکی عێراقی بێت.
 
فەرماندەی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور ئەرکی پاراستنی سنوورەکانە لە زاخۆوە تاوەکو خانەقین. 
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و داودئۆغڵو لە دهۆک لە 22-11-2024.

ئەحمەد داودئۆغڵو پەسنی هەڵوێستەکانی سەرۆک بارزانی دەدات

ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئاییندە کە پێشتر وەزیری دەرەوە و سەرۆکوەزیرانی تورکیا بووە، رۆژی یەکشەممە 24-11-2024 لە نووسینێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ستایشی سەرۆک بارزانی کرد.