پارێزگاری کەرکووک: 7,300 کەس دادەمەزرێنین

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک
رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

پارێزگاری کەرکووک رایگەیاند، سبەی سێشەممە دامەزراندنی 7300 کەس رادەگەیێنن.
 
رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک دووشەممە، 16-12-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پێشکێشکردنی داواکاریی دامەزراندنەکە بە ئەلیکترۆنی دەبێت، هەموو کەسێک دەتوانێت داواکاری پێشکێش بکات.
 
پارێزگاری کەرکووک جەختی لەوەکردەوە، پرۆسەکە بەشێوەیەکی "پاک و بێگەرد" دەبێت، بە گوێرەی رێنماییەکان نزیکەی 7300 کەس دادەمەزرێن 
 
لە کۆی 150 هەزار پشکی دامەزراندن کە لە بودجەی 2024ـی عێراق بڕیاری لەسەر دراوە، 7 هەزار و 304 کەس بەشێوەی گرێبەست لە کەرکووک دادەمەزرێن.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەزای دەربەندیخان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

قایمقامی دەربەندیخان: سەرەتای ساڵی داهاتوو کارکردن لە پرۆژەی ئاوی شارەکە دەستپێدەکاتەوە

قایمقامی دەربەندیخان رایگەیاند، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە کارکردن لە پرۆژەی پاڵاوگەی ئاوی شارەکە و رێگەی دەربەندیخان - ناوتاق دەستپێبکاتەوە.