لە 10 پارێزگای باکووری کوردستان بەفر دەبارێت
رووداو دیجیتاڵ
شەپۆلێکی بەفر و باران بەشێكی زۆری پارێزگاکانی باکووری کوردستانی گرتووەتەوە، پێشبینی دەکرێت لە 10 پارێزگا بەفر ببارێت.
کەشناسیی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە، 16ی کانوونی یەکەمی 2024 رایگەیاند، بەفر و بارانی لە بەشێک لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان دەبارن و هۆشداریی رەشەبای لە ناوچە بەرزەکانیش دا.
بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، قەرس، مەڵەتی، وان، مووش، چەولیگ، دێرسم، بەدلیس، ئەردەخان، خارپێت و ئەرزینگانی باکووری کوردستان بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرما 1-3 پلە دادەبەزن.
جگە لەوەش لە بەشێک لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان پلەکانی گەرما لە شەودا بۆ 10 پلە لە ژێر سفر دادەبەزن.
هەروەها لە پارێزگاکانی ئامەد، سەمسوور، دیلۆک، ئێلیهـ، مەڕەش و سێرت بەفر و باران پێکەوە دەبارێت، لە پارێزگاکانی روها و کیلیس باران دەبارێت.