کوردستان
رۆژووی ئێزدییان ساڵانە لە مانگی 12دایە، هەرکەسێکی ئێزدی دەبێت لە ساڵێکدا سێ رۆژ بەڕۆژوو بێت.
رووداو دیجیتاڵ
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری دا جەژنی رۆژووی کوردانی ئێزدیی پشووی فەرمی بێت بۆ ئێزدییەکان.
دکتۆر خەلەف شنگالی، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کارووباری کوردانی ئێزدیی، ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری دا جەژنی رۆژووی ئێزدیی، کە دەکاتە یەکەم هەینیی مانگی کانوونی یەکەمی بە رۆژمێری رۆژهەڵاتیی بکرێتە پشوو بۆ ئێزدیییەکان.
ساڵانە کوردانی ئێزدی دوای ئەوەی بۆ سێ رۆژ بەڕۆژوو دەبن، رۆژی چوارەم دەکەنە جەژن.
کوردانی ئێزدی لەو رۆژەدا لە ناوچە جیاجیاکانەوە لە بەیانی زووەوە روو لە گۆڕستانەکان دەکەن. پاشان دەچنە مەزارگەکان و ئەوانەی لە یەک رەنجابن، لەو جەژنەدا داوای لێبووردن لە یەکدی دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ