چیرۆکی ناخهەژێنی دەرچوویەکی پەیمانگە؛ شەش ساڵە نەخۆشە و لەسەر جێگەیە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
عەدنان رەشید
خێزانەکەی بەهۆی کەمدەرامەتییەوە نەیانتوانیوە چارەسەری یوسرا بکەن.
خێزانەکەی بەهۆی کەمدەرامەتییەوە نەیانتوانیوە چارەسەری یوسرا بکەن.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
یوسرا کەریم، تەمەنی 29 ساڵە، شەش ساڵە نەخۆشیی پووکانەوەی دڕکەپەتکی هەیە، لەگەڵ ئەوەش لاوازبوونی دەمارەکانی و پووکانەوەی ماسوولکەکانی، هێزی لە جەستەی بڕیوە، خێزانەکەی بەهۆی کەمدەرامەتییەوە نەیانتوانیوە چارەسەری بنبڕی نەخۆشییەکەی بکەن.
 
یوسرا کەریم، دەرچووی پەیمانگەی کارگێڕیی کارە لە هەڵەبجە، تاوەکو خوێندنەکەی تەواوکرد، نەخۆشییەکە هێزی لێ بڕی و لەسەر جێگەی خست. ئەو کچە لە بەرنامەی بەرپرسیاری تۆڕی میدیایی رووداوەوە، داوای هاوکاریی و بەهاناوەچوون دەکات.
 
یوسرا کەریم گوتی: "شەش ساڵە تووشی نەخۆشی دەمار بووم، ئازارێکی زۆر لە ماسوولکەکانما هەیە، رۆژانە پێنج کاژێر نابینم، پزیشک پێیگوتم چارەسەرت لە دەرەوەی وڵاتە دەبێت بە زووترین کات چارەسەری خۆت بکەی"،
 
یوسرا داوا دەکات هاوکاری بکرێت بۆ چارەسەریی نەخۆشییەکەی.
 
یوسرا تووشی نەخۆشییەکانی شەکرە، کشانی بڕبڕەی پشت و نەمانی بەرگریی جەستەش بووە و دەبێ بەردەوام دەرمان بەکاربهێنێت. 
 
 
باوکی یوسرا کۆچی دواییکردووە، لەگەڵ دایکێکی بەساڵاچوو و برایەکی کە تەمەنی 44 ساڵە و نەخۆشی دەروونی هەیە، لە ماڵێکی سارد و سڕی ناحیەی سیرواندا دەژین. دایکی یوسرا جگە لە خزمەتکردنی رۆژانەی دوو نەخۆش، دەبێ خەمی خزمەتی ماڵ، نان ئامادەکردن و دابینکردنی خەرجی دەرمان و نەخۆشخانەیشی هەبێ، ئەگەر جار ناجارێ هاوکاریی خێرخوازان نەبێ، بە برسێتی دەمێننەوە.
 
دایکی یوسرا، لە بەرپرسیار، گوتی: دوو مانگی مابوو پەیمانگە تەواو بکات و  گوتی سەرم سڕ دەبێ، دوای 50 شەوێک نەخۆشییەکە دای لە قاچی. 15 رۆژ پێش ئاهەنگی دەرچوونی پەیمانگە، لە پشکنین پێیانگوتین کە دەماری نەخۆشە و بردمانە تاران."
 
بە گوتەی پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشی مێشک و دەمار، نەخۆشیی یوسرا بۆماوەییە. دکتۆر سەروەر باجەلان، لە بەرپرسیار، گوتی: "نەخۆشییەکە بریتییە لە پووکانەوەی دڕکەپەتک، ئاتاکسیا کاری لەشی مرۆڤ تێکدەدات و هاوسەنگی لەش ناهێڵێت و دەست و قاچ دەلەرزێ، سوود لە هیچ دەرمانێک وەرناگرێ تەنیا بە چارەسەریی بۆماوەیی نەبێ، کە ئێستا لەژێر توێژینەوە دایە."
 
بە گوتەی دکتۆر سەروەر باجەلان، ئێستا دەرمانێک هەیە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکە بەشێوەی رۆژانە بەکاری دەهێنێ و مانگانە دەبێ بیکڕێ کە نرخەکەی گرانە. "چارەسەری بنبڕی یووسرا بەتەنیا خێزانەکە خۆیان ناتوانن بیکەن، چونکە تێچووی سەرووی ملیۆن دۆلارە."
 
یوسرا سێ خوشک و سێ برای دیکەی هەن، سەرجەمیان ژیانی هاوژینیان پێکهێناوە. داهاتی ئەو خێزانە تەنیا لەسەر مووچەی خانەنشینی باوکیانە.
 
یوسرا زمانی فارسی دەزانێ و تاوەکو ئێستا سێ کتێبی بەهاوکاری ناوەندێکی چاپ، وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، حەزی زۆری بۆ نووسین هەیە و ئاوات دەخوازێ خێرخوازان هاوکاریی بکەن بۆ تێپەڕاندنی نەخۆشییەکەی و نەمانی دەستلەرزینەکەی تاوەکو بتوانێ بە دەست و قەڵەمەکەی کتێبخانەی کوردی بە وەرگێڕان و نووسینەکانی دەوڵەمەند بکات.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەزای دەربەندیخان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

قایمقامی دەربەندیخان: سەرەتای ساڵی داهاتوو کارکردن لە پرۆژەی ئاوی شارەکە دەستپێدەکاتەوە

قایمقامی دەربەندیخان رایگەیاند، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە کارکردن لە پرۆژەی پاڵاوگەی ئاوی شارەکە و رێگەی دەربەندیخان - ناوتاق دەستپێبکاتەوە.