قایمقامی دەربەندیخان: سەرەتای ساڵی داهاتوو کارکردن لە پرۆژەی ئاوی شارەکە دەستپێدەکاتەوە

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
محەممەد رەحیم کەریم @Mohammed_mrk
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
قایمقامی دەربەندیخان رایگەیاند، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە کارکردن لە پرۆژەی پاڵاوگەی ئاوی شارەکە و رێگەی دەربەندیخان - ناوتاق دەستپێبکاتەوە.
 
سلێمان محەممەد، قایمقامی دەربەندیخان بە رادیۆی رووداوی گوت، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کە سەردانی قەزای دەربەندیخانی کرد، کۆبوونەوەیەکی لەبارەی گرفت و کێشەکانی شارەکەوە لەگەڵ بەرپرسانی یەکە ئیدارییەکان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان کرد.
 
قەزای دەربەندیخان بەدەست کۆمەڵێک کێشە و گرفتی کەڵەکەبووەوە دەناڵێنێت، قایمقامەکەی دەڵێت، "نزیکەی 10 ساڵە پرۆژەی پاڵاوگەی ئاوی شارەکە تەواو نەکراوە و کارکردن تێێدا راگیراوە، یاداشتێکی 12 خاڵیمان پێشکێشی کاک قوباد کرد، ئەویش رەزامەندی لەسەر بەشێکی زۆر لە داواکارییەکانمان دەربڕی و و لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد لەسەر جێبەجێکردنی ئەو خاڵانە".
 
پرۆژەی پاڵاوگەی ئاوی خواردنەوەی قەزای دەربەندیخان لە 14-2-2014وە بەردی بناخەی دانراوە و نزیکەی 60٪ـی کارەکانی تەواو بوون، بەڵام بەهۆی نەبوونی نەختینەوە بەردەوام کێشە بۆ ئەو پرۆژە دروست بووە.
 
سلێمان محەممەد گوتی، بڕیاردراوە لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە پرۆژەی پاڵاوگەی ئاوی دەربەندیخان وەگەڕبخرێتەوە، لەگەڵ تەرخانکردنی شایستەی دارایی بۆ رێگەی (دەربەندیخان، ناوتاق، زەڕایەن) کە رێگەیەکی گرنگە بۆ شارەکە.
 
یەکێک لە داواکارییەکانی خەڵک و ئیدارەی دەربەندیخان، ئەوەیە بۆ ماوەی یەک ساڵ لێخۆشبوون لە پارەی ئاو لەسەر دانیشتووانی شارەکە بکرێت بەهۆی پیسبوونی سەرچاوەی ئاوی شارەکە.
 
سلێمان محەممەد دەڵێت، "بەشێک لە داواکارییەکان پێویستیان بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانە، ئەوانیش کاریان لەسەر دەکرێت بۆ ئەوەی جێبەجێبکرێن".
 
نزیکەی 25 کارگەی دروستکردنی گەچ بوونەتە هۆی پیسکردنی ژینگەی شاری دەربەندیخان، قایمقامی شارەکە لەو بارەیەوە گوتی، "بڕیاری چارەسەری ریشەیی گرفتی کارگەکانی بەرد هاڕین لە سنووری شارەوانیی دەربەندیخان دراوە".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خێزانەکەی بەهۆی کەمدەرامەتییەوە نەیانتوانیوە چارەسەری یوسرا بکەن.

چیرۆکی ناخهەژێنی دەرچوویەکی پەیمانگە؛ شەش ساڵە نەخۆشە و لەسەر جێگەیە

یوسرا کەریم، تەمەنی 29 ساڵە، شەش ساڵە نەخۆشیی پووکانەوەی دڕکەپەتکی هەیە، لەگەڵ ئەوەش لاوازبوونی دەمارەکانی و پووکانەوەی ماسوولکەکانی، هێزی لە جەستەی بڕیوە، خێزانەکەی بەهۆی کەمدەرامەتییەوە نەیانتوانیوە چارەسەری بنبڕی نەخۆشییەکەی بکەن.