تاوەکو نیوەى رۆژ، زۆرترین و کەمترین رێژەى دەنگدانى تایبەت لە هەرێمى کوردستان بوون

16-12-2023
هەستیار قادر
نیشانەکردن هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەى ئامارەکانى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق، تاوەکو نیوەى رۆژى دەنگدانى تایبەت (ئەمڕۆ شەممە)، لە پارێزگاى سلێمانى زۆرترین بەشداری لە دەنگدانى تایبەت هەبووە و کەمترینیش لە پارێزگاى دهۆک بووە. 
 
بەگوێرەى ئامارێکى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق، تاوەکو نیوەى رۆژى دەنگدانى تایبەت بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان، پارێزگاى سلێمانى زۆرترین رێژەى دەنگدانى لەسەر ئاستى عێراق تۆمارکردووە کە 54% بووە و کەمترین رێژەى دەنگدانیش لە سنوورى پارێزگاى دهۆک بووە، کە 30% بووە.
 
بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق، لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى 23 هەزار و 402 کەس لە دەنگدانی تایبەت مافى دەنگدانیان هەیە و، لە پارێزگاى دهۆکیش 14 هەزار و 788 کەس مافى دەنگدانیان هەیە. 
 
ئەمڕۆ (شەممە، 16-12-2023) دەنگدانى تایبەت بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان لە عێراق دەستیپێکرد کە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس مافى دەنگدانیان تێیدا هەیە.
 
دەنگدانى تایبەت کارمەندانى هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەکان دەگرێتەوە، بڕیارە 18ـی کانوونى یەکەم دەنگدانى گشتى بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى 15 پارێزگاى عێراق بکرێت، کە یەکەمجارە لەدواى 10 ساڵ لە 14 پارێزگا و یەکەمجاریشە لە دواى 18 ساڵ لە کەرکووک بکرێت. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەندرو بیزلی، کۆنسووڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر

کۆنسووڵی گشتیی بەریتانیا بۆ رووداو: هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سەرکەوتنێکی زۆر باش بوو

کۆنسووڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر بە رووداوی راگەیاند، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سەرکەوتنێکی زۆر باش بوو. گوتیشی رێژەی بەرزیی بەشداری هاووڵاتییان نامەیەکی بەهێز بوو کە خەڵک دەیەوێ "رەواییەت"ـی دامەزراوەکانی حکومەت نوێبکاتەوە.