سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی جەژنی رۆژووی ئێزی لە ئێزدییەکان دەکات

16-12-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی جەژنی رۆژووی ئێزی پیرۆزبایی لە ئێزدییەکان کرد و رایگەیاند، "كوردستان سەرزەمینی پێكەوەژیانی نەتەوە و ئایینە جیاجیاكانە و، جەخت لە پاراستنی فەرهەنگی برایەتی و پێكەوەژیان و قووڵتركردنی دەكەینەوە."
 
جەژنی رۆژووی ئێزی کوردانی ئێزدی ساڵانە دەکەوێتە هەفتەی کۆتایی مانگی کانوونی یەکەم، دوای ئەوەی بۆ ماوەی سێ رۆژ بەڕۆژوو دەبن، رۆژی چوارەم دەکەنە جەژن.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16-12-2021 بارەگای بارزانی پەیامی سەرۆک بارزانیی لە فەیسبووک بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، "بەبۆنەی هاتنەوەی 'جەژنی رۆژووی ئێزی'، گەرمترین پیرۆزبایی له خوشك و برایانی ئێزدی لە كوردستان و سەرانسەری جیهان دەكەم."
 
هەروەها لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆک بارزانی ئاماژە بەوە دەدات، "هیوادارم ئەو جەژنە، شادی و ئارامی و بەختەوەریی بۆ خوشك و برا ئێزدییەكانمان بهێنێت و کۆتایی بە ئازار و مەینەتییەکانیان بێت".
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە