هەر کارمەندێکی سەرژمێری مانگانە 250 هەزار دینار وەردەگرێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری دەڵێت، "بەشێک لە کارمەندانی پڕۆسەی سەرژمێری چوار مانگ و بەشێکیشیان دوو مانگ لەگەڵمان دەبن. هەر کەسێکیش مانگانە 250 هەزار دینار و بۆ هەر رۆژێکی راهێنانیش 10 هەزار دینار وەردەگرێت."
 
ئەمڕۆ شەممە 16ی تشرینی دووەمی 2024 مەحموود عوسمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "هەر کارمەندێکی سەرژمێریی قۆناخەکانی گەمارۆسازی و ژمارەلێدان، هەروەها بژمێرەکان مانگانە 250 هەزار دینار وەردەگرن. بەشێکیان چوار مانگ لەگەڵمان دەبن. ئەو بڕە بودجەیەش لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دابین دەکرێت."
 
مەحموود عوسمان گوتی، "نزیکەی 700 مامۆستا لە 1ی ئەیلوول و 1574 مامۆستای دیکە لە 1ی تشرینی یەکەمەوە لە پڕۆسەی گەمارۆسازی و ژمارەلێدان لەگەڵمانن و تاوەکو 31ی کانوونی یەکەم لەگەڵمان دەبن. بژمێرەکانیش لە 1ی تشرینی دووەمەوە تاوەکو 31ی کانوونی یەکەم کاریان دەبێت. داواشمان لە وەزارەتی پەروەردە کردووە کە مۆڵەت بەو مامۆستایانە بدرێت کە لەم ماوەیەدا لەگەڵمان دەبن."
 
بە گوتەی مەحموود عوسمان، "لە عێراق ئەو مامۆستایانەی لە پڕۆسەی گەمارۆسازی و ژمارەلێدان بەشداربوون لە سەرژمێرییدا وەک بژمێر کاریان پێدەکرێت، بەڵام ئێمە لە شارەکاندا دەیانکەینە بەرپرسی بلۆک، یانیش بەڕێوەبەری گەڕەک، لە گوندەکانیشدا هەر مامۆستایەک بەگوێرەی ژمارەی دانیشتووانی گوندەکە 3 بۆ 5 گوندی رادەست دەکرێت."
 
19 هەزار دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان ناویان بۆ بوون بە بژمێر گەڕاوەتەوە، پڕۆسەی راهێنانپێکردنیان دوێنێ دەستیپێکرد و تاوەکو 17ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت. بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری دەڵێت، "جگە لە مووچەی مانگانە، بۆ هەر رۆژێکی راهێنانیش بڕی 10 هەزار دینار بۆ بژمێرەکان هەژمار دەکرێت."
 
ژمارەلێدان و گەمارۆسازیی سەرژمێریی گشتی لە عێراق لە سەرەتای مانگی ئەیلوول دەستیپێکرد و تاوەکو 1ی تشرینی دووەم بەردەوام بوو. لە هەرێمی کوردستانیش لە 01-10-2024 دەستیپێکرد.
 
بڕیارە لە 20-11-2024 سەرژمێریی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێزێکی ئەمنی لە سەردەمی کۆرۆنادا بڕیاری قەدەخەی هاتووچۆ جێبەجێ دەکەن. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

لە رۆژانی قەدەخەی هاتووچۆدا لەنێو شارەکان هاتووچۆ رێگەپێدراوە؟

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە دوو رۆژی قەدەخەی هاتووچۆدا دەروازە سنوورییەکان بەڕووی هاتووچۆی بارزگانی و گەشتیاریدا کراوە دەبن. بەرپرسێکی کارگێڕیش دەڵێت، جگە لەوانەی هۆکاری ناچارییان هەیە، لەنێو شارەکاندا قەدەخەی هاتووچۆ جێبەجێ دەکرێت