لە ئەردەخانی باکووری کوردستان بەفر دەبارێت

16-11-2024
هێمن عەساف
بەفربارین لە ئەردەخان
بەفربارین لە ئەردەخان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای ئەردەخانی باکووری کوردستان، بەفر دەبارێت و پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە. بەفر کێشەی بۆ هاتووچۆی بارهەڵگرەکان دروستکردووە. 
 
ئەمڕۆ (شەممە، 16ـی تشرینی دووەمی 2024) بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای ئەردەخان باری. لە پاڵ بەفربارینەکە، با و بۆران هەڵیکرد و پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی تورکیا، پلەی گەرما بە رۆژ لە پارێزگای ئەردەخان 4 پلەی سلیزییە و بە شەو بۆ 1 پلەی سیلیزی دادەبەزێت. خێرایی با لەم پارێزگایە 80-90 کیلۆمەتر دەبێت لە کاژێرێکدا.
 
بەردەوامیی بەفربارینەکە بووە هۆی ئاستەنگ بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرەکان لە ناوچە شاخاوییەکان. بەهۆیەوە چوار بارهەڵگر کە باریان قورس بوو، لەگەڵ سێ ئۆتۆمبێلی دیکە، لە رێگەدا گیریان خوارد. بەشێک لە شۆفێرانی بارهەڵگرەکانیش لە ترسی خلیسکان و وەرگەڕان، بارهەڵگرەکانیان لە لێواری شەقامی گشتیدا راگرت.
 
ئەمە لەکاتێکدایە لە رۆژی 19ـی ئەیلوولی 2024، یەکەم بەفری ساڵ لە بەرزاییەکانی چیای ئەرەک لە پارێزگای وان لە باکووری کوردستان باری.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک مەسعود بارزانی لە رۆژی نزای نیشتمانی

سەرۆک بارزانی: جەوهەری دین، ئەخلاقە

سەرۆک بارزانی لە 'رۆژی نزای نیشتمانی' گوتارێکی پێشکێش کرد و ئاماژەی بەوە کرد، "جەوهەری دین، ئەخلاقە." ئەوەیشی خستەڕوو، "یەکدی قبووڵکردن بەشێکی سەرەکیی بیروباوەڕی ئێمەیە، ئەمەش بە پشتبەستن بە ئایەتی خودای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا."