رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی دەرچوونی خوێندکاران لە خولی چوارەمی پێگەیاندنی ئەفسەرانی کۆلێژی قەڵاچوالانەوە رایگەیاند "دڵنیاتان دەکەینەوە تاوەکو سەرکەوتن و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە، کۆڵنادەین."
لەو رێوڕەسمەدا 769 ئەفسەر بڕوانامەی دەرچوونیان وەرگرت، کە 48ـیان ئافرەت بوون.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی گوتەکانیدا لەمبارەیەوە رایگەیاند "بوونی ژن لە دامەزراوەی سەربازی و ئەمنیدا تەنیا نیشانەی پیشکەوتنی گەل و کۆمەڵگە نییە، ''بەڵکو بەڵگەیەکە بۆ باوەڕی قووڵی ئێمە بە یەکسانی، دادپەروەری و هاوبەشیی راستەقینە، لە هەڵگرتنی بەرپرسیارێتیی نیشتمانی و ئەرکە گرنگەکاندا.''