رووداو دیجیتاڵ
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هەولێر بە رووداوی گوت، بەیانیی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێک لە کۆمەڵگەی سێبران دۆزراوەتەوە.
ئەمڕۆ (شەممە، 16ـی تشرینی دووەم) سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "تەرمی گەنجێک بە هەڵواسراوی لە خانوویەكی تەواو نەكراودا، لە كۆمەڵگەی سێبیرانی هەولێر دۆزرایەوە."
ئەو سەرچاوەیە گوتی، "دەرکەوتووە رووداوەکە خۆکوژی بووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هۆکاری خۆکوژییەکەی نەزانراوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە."
ئەو کەسەی خۆی کوشتووە، ناوی رازی محەممەد سەلیمە، تەمەنی 19 ساڵە و نیشتەجێی کۆمەڵگەی سێبیرانە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ