خۆپێشاندەرانی کامێران رووبەڕووی تووندوتیژی بوونەوە

16-11-2022
فواد حەقیقی
دیمەنێک لە خۆپێشاندانی خەڵک لە کامێران
دیمەنێک لە خۆپێشاندانی خەڵک لە کامێران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانی خەڵک لە کامێران رووبەڕووی تووندوتیژی بووەوە و دەیان کەس بریندار بوون. ناڕەزایەتییەکان لە رێوڕەسمی سەرەخۆشیی فوئاد محەممەدییەوە سەریهەڵدا. 
 
دەیان کەس لەو رێوڕەسمەدا بەشداربوون، بەڵام باوکی گوتبووی، "سەرەخۆشیم لێ مەکەن، فواد رۆڵەی نیشتمانە". دواتر خەڵک دروشمیاندا "شەهید نامرێت". خەڵک ویستیان خۆپێشاندان بکەن، بەڵام لەگەڵ تەقەی هێزە ئەمنییەکان رووبەڕوو بوونەوە.
 
گیانلەدەستدانی فوئاد محەممەدی و دۆخی نالەباری دوو برینداری دیکەی ناڕەزایەتییەکانی شەوی رابردوو، خەڵکی شۆک کردووە، بۆیە ئەمڕۆ لە کامێران مانگرتنی گشتی بوو. هێزە ئەمنییەکان تەنانەت رێگەیان نەدا تەرمی فوئاد محەممەدی لە رێوڕەسمێکی گونجاودا بنێژرێ، کەسوکاری ناچار کران نیوەشەو و بەبێ بەشداریی خەڵک بینێژن.
 
فوئاد محەممەدیی تەمەن 38 ساڵ، دوو منداڵی هەیە و لە کامێراندا دووکانی مۆبایلی هەبوو. لەم ناڕەزایەتییانەی شەوی رابردوودا بە تەقەی هێزەکانی ئێران گیانی لەدەستدا.
 
شاری کامێران شەوێکی زۆر نائارامی هەبوو. داواکاریی ئەوان لە بڵندگۆی مزگەوتەوە گوترایەوە، "نە شامان دەوێ نە رێبەر." دوای مانگرتنی رۆژی سێشەممە حکومەت لە سنە و کرماشانەوە هێزی بردە کامێران بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزایەتیی خەڵک. 
 
لە شاری کامێران ئەندامێکی کوردی سوپای پاسداران بە ناوی رەزا ئازەربار کوژراوە. دەگوترێ دوای کوژران و برینداربوونی خۆپێشاندەرەکان کوژراوە. چەند کەسی دیکەشیان بریندار بوون.
 
شەوی رابردوو لە دەیان شاری ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستاندا ناڕەزایەتی هەبوو. لە رۆژانی رابردوودا بانگەشەی زۆر کرابوو بەبۆنەی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی 2019 خەڵک ناڕەزایەتی دەرببڕن. ناڕەزایەتی بە گرانبوونی بەنزین کە بە تووندی سەرکوت کرا. هاوکات بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان موشەکبارانی بنکەکانی کۆمەڵە و دیموکرات، خەڵکی تووڕەتر کردبوو.
 
بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێن، وڵات و لایەنە دوژمنەکان خەڵک بۆ ناڕەزایەتیی دەربڕین هان دەدەن و زۆرجاران هەڕەشەیان کردووە بە تووندی بەرەنگاری خەڵک دەبنەوە، بەڵام خەڵک نەکشاوەتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.