رووداو - سۆران
هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر باشووری كوردستان پێشمه‌رگه‌ی سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی خستنه جه‌نگه‌وه، لەو نێوەندەشدا 41 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی دەڤەری سۆران له‌به‌ره‌كانی جه‌نگدان، بەڵام ئەوەی لە هەموویان زۆرتر جێگەی تێڕامانە، 10 برا پێشمه‌رگه‌ن و هەندێكجار نۆیان بەیەكەوە لە سەنگەرێكدا بەرگرییان لە كوردستاندا كردووە.
ئه‌وان 14 بران و كوڕانی چوار دایكن، به‌ڵام ته‌نها دایكێكیان له ژیاندا ماوه و وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن بووەته سێبه‌ر به‌سه‌ر هه‌موویان، گه‌رچی مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه له‌خێزانێكدا نابێ زیاتر له‌یه‌ك كه‌س له‌سه‌نگه‌رێك بێت، به‌ڵام دایكی ئه‌م پێشمه‌رگانه ته‌مه‌نای منداڵی زیاتر ده‌كات بۆ ناردنیان به‌ره‌و سه‌نگه‌ری به‌رگری له نیشتمان.
گه‌رچی ئه‌م 10 برایه به‌فه‌رمی پێشمه‌رگه‌نین و هه‌ندێكیان خۆبه‌خشن، به‌ڵام وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن باوكیان وای په‌روه‌رده‌كردوون بۆ نیشتمانپارێزی له‌یه‌كدی دانه‌بڕێن و له‌مه‌رگ سڵنه‌كه‌نه‌وه. لە یەكێك لە پێكدادانەكان یەكێك لەو 10 برایە بە سەختی برینداربووە.
چیرۆكی هاوشانی براكانی له‌سه‌نگه‌ری به‌رگری، بۆ ده‌ڤه‌ری سۆران شتێكی نامۆ نییه و له تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵیش، 3 برای دیكەی پێشمه‌رگه لەكاتی كۆنترۆڵكردنەوەی زوممار به‌یه‌كه‌وه شه‌هیدبوون، به‌پێی داتاكانی یه‌كه ئیداری و سه‌ربازییه‌كانیش، له‌جه‌نگی دژ به گرووپی داعش، سۆران زیاتر له 40 شه‌هیدی داوه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ