دارەشەکران هەڵگری دەیان چیرۆکی سەرنجڕاکێشە

رووداو - هەولێر

لە باشووری  کوردستان  تەمەنی دارێک زۆرتر لە دوو سەدە دەبێت،  داربەڕووی دارەشەکران کە ناوچەکەش هەر بەناوی دارەکەوە ناونراوە، هەڵگری دەیان چیرۆک و سەربوردەی سەرنجڕاکێشە.

درەختی دارەشەکران لەگەڵ هەڵگرتنی مێژووی چەندین نەوەی یەک لەدوای یەک ئێستاش لای خەڵکی ناوچەکە خۆشەویستە، بۆیە دوای ئەوەی هەوڵدرا دارەکە بسووتێندرێت ، خەڵکی داوای پاراستنی دارەکە دەکەن و نیگەرانیشن لە سووتاندنی دارێکی تەمەن 200 ساڵە.