73 هەزار و 344 دەنگدەری نێرینە لە دەنگدەری مێینە زیاترن بۆ ئەم هەڵبژاردنە
رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان؛ ژمارەی ئەو کەسانەی یەکەمجارە دەنگ دەدەن، زیاتر لە 645 هەزار کەسە، لە کۆی گشتیی ژمارەی دەنگدەرانی خاوەن کارتی بایۆمەتریش؛ ژمارەی نێرینە لە مێینە زیاترە.
لە هەرێمی کوردستان لەدایکبووانی 2001 تاوەکو 2006 یەکەمجارە دەنگ دەدەن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ئەوان ژمارەیان لە هەر چوار پارێزگا دەگاتە 645 هەزار و 382 دەنگدەر، دیار نییە چەند لەوانە بایۆمەترییان کردووە، بەڵام بەگشتی رێژەی 23٪ـی کۆی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان، ئەوانەی کارتی بایۆمەتریان کردووە پێکدەهێن.
دابەشبوونەکە بەگوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیەیە:
هەولێر: 240 هەزار و 425 دەنگدەر - 2001-2006
سلێمانی و هەڵەبجە: 224 هەزار و 120 دەنگدەر - 2001-2006
دهۆک: 180 هەزار و 837 دەنگدەر - 2001-2006
لە هەرێمی کوردستان دوو ملیۆن و 899 هەزار و 578 کەس کارتی بایۆمەترییان هەیە. لەو ژمارەیە؛ یەک ملیۆن و 486 هەزار و 461 کەسیان لە رەگەزی نێر و یەک ملیۆن و 413 هەزار و 117 کەسیان لە رەگەزی مێن . کەواتە ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی لە رەگەزی نێرینەن، 73 هەزار و 344 لە دەنگدەرانی رەگەزی مێینە زیاترە.
دابەشبوونەکەش بەگوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیەیە:
پارێزگای هەولێر:
کۆی گشتیی دەنگدەران: یەک ملیۆن و 15 هەزار و 588 کەس
رەگەزی نێر: 521 هەزار و 372 کەس
رەگەزی مێ: 494 هەزار و 216 کەس
پارێزگای سلێمانی:
کۆی گشتیی دەنگدەران: یەک ملیۆن و 83 هەزار و 248 کەس
رەگەزی نێر: 558 هەزار و 710 کەس
رەگەزی مێ: 524 هەزار و 538 کەس
پارێزگای دهۆک:
کۆی گشتیی دەنگدەران: 737 هەزار و 859 کەس
رەگەزی نێر: 373 هەزار و 897 کەس
رەگەزی مێ: 363 هەزار و 962 کەس
پارێزگای هەڵەبجە:
کۆی گشتیی دەنگدەران: 62 هەزار و 883 کەس
رەگەزی نێر: 32 هەزار و 482 کەس
رەگەزی مێ: 30 هەزار و 401 کەس
دوێنێ سێشەممە، 15ـی تشرینی یەکەم، دوا وادەی وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری بوو.
بەگوێرەی دوائاماری کۆمیسیۆن، کە بەدەست تۆڕی میدیایی رووداو گەیشتووە، زیاتر لە 97 هەزار کارتى دەنگدانى بایۆمەترى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان وەرنەگیراونەتەوە، زۆرینەیان لە سنوورى سلێمانیی و هەڵەبجە بوون، سەرجەم کارتە وەرنەگیراوەکان گوێزرانەوە بەغدا.