شارەوانیی زاخۆ: زەوی بەسەر 2300 فەرمانبەر دابەشکرا

16-10-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەستیپێکرد، بەرپرسی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی زاخۆ دەڵێت، زەوی بەسەر 2300 فەرمانبەردا دابەشکرا.
 
ئەمڕۆ (چوارشەممە، 16ـی تشرینی یەکەمی 2024) عەلی نیعمەت، بەرپرسی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانی زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە کاژێر 10:00 بەیانییەوە دەستیپێکرد، لە قۆناخی یەکەمدا بە تیروپشک زەوی بەسەر 4747 فەرمانبەری سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆدا دابەش دەکرێت، لە قۆناخی دووەمدا زیاتر لە 8 هەزار فەرمانبەری دیکە سوودمەند دەبن."
 
بەرپرسی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانی زاخۆ دەڵێت "زەوییەکان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دابەشدەکرێن، تاوەکو ئێستا 2300پارچە زەوی تیروپشکیان بۆ کراوە و پڕۆسەکە ئەمشەو بەردەوام دەبێت تاوەکو دەیگەیەنینە 2700 بۆ 3000 پارچە زەوی."
 
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە 27-03-2024 بڕیاری دابەشکردنی زەوی بۆ ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانە دا کە سوودمەند نەبوون.
 
بڕیاری دابەشکردنەکە لە 28ـی ئایاری 2024 لە ژمارە 219ـی رۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڵاوکرایەوە.
 
رووبەری ئەو زەوییەی بۆ هەر فەرمانبەرێک تەرخان دەکرێت 200 مەتر دووجا دەبێت؛ دابەشکردنی زەویش بەشێوەی تیروپشک دەبێت، هەروەها بەپێی سیستمی خاڵبەندی دەبێت و سێ مەرج دیاریکراون کە ئەمانەن:
 
- ساڵانی خزمەت.
- ژمارەی ئەندامانی خێزان.
- شوێنی نیشتەجێبوون.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 کێڵگەیەکی نەوتی هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

جەمال کۆچەر: عێراق لەبەر مەترسیی هێرشی ئیسرائیل دەیەوێت هەناردەی نەوتی کوردستان دەستپێبکاتەوە

رووداو دیجیتاڵ ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، شاندی وەزارەتی نەوتی عێراق بە لیژنەکەیانی راگەیاندوە، ترسیان هەیە ئیسرائیل بەندەری فاو بۆردوومان بکات، بۆیە دەیانەوێت هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە.