رووداو دیجیتاڵ
قایمقامییەتی سلێمانی رایدەگەیێنێت، جۆرێک بوتڵی پلاستیکی گازی شلیان قەدەخە کردووە و نابێت کەس بەکاریان بهێنێت. سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەت دەڵێت، بەکاربهێندرێت "مەترسیی تەقینی هەیە."
لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوکراوەتەوە، قایمقامییەتی سلێمانی رایگەیاندووە، "دوای به‌ده‌ستگه‌یشتنی داواكاری بۆ فرۆشتنی جۆرێك له بوتڵی گازی ماڵان كه له پلاستیك دروستكراوه، له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه نموونه‌ی ره‌وانه‌ی تاقیگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پیشه‌سازی كراوه بۆ پشكنین و دەرکەوتووە شیاوی به‌كارهێنان نییه."
گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بوتڵەکە لە نێوەڕاست و خوارووی عێراقەوە هاوردەکراوە و دروستکراوی وڵاتی چینە."
گۆران قادر گوتی، "بەشێکی کەم لەو بوتڵانە فرۆشراون، هۆشداری دەدەینە هاووڵاتییان بەکاری نەهێنن، چونکە توانای به‌رگه‌گرتنی گوشاری (90) باڕی نییە و مه‌ترسی ته‌قینیان لێده‌كرێت."
قایمقامییەتی سلێمانی دەڵێت، "بە فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی فرۆشتنی بوتڵەکە له بازاڕه‌كان قهدەخە كراوه و له‌هه‌ر شوێنێكیش ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت، شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ