کوردستان
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆمارى توركيا.
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەیاندا، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆمارى توركيا جەختیان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئەنقەرە له‌گه‌ڵ بەغدا و هه‌ولێر، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا كرده‌وه.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشت تورکیا و لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، [هەردوو لا] جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا كرده‌وه. له‌مباره‌يه‌وه چۆنيه‌تيى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و ده‌ر‌فه‌ته‌كانى كار و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريى توركييان له ناوچه جياكانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كرد".
ئاماژە بەوەش کراوە، "به‌ڕێز سه‌رۆكى كۆمارى توركيا، به‌رده‌واميى هاوكارى و پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكاريى هاوبه‌شی نێوانيانی له هه‌موو بواره‌كاندا، دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌يى و خواستى كه‌رتى تايبه‌تى وڵاته‌كه‌ى بۆ كار و وه‌به‌رهێنان له بوار و كه‌رته جياكاندا نيشان دا".
یەکێک لە مژارەکانی کۆبوونەوەکەیان، تاوتوێی بارودۆخی ئەمنیی ناوچەکە بووە.
سەرکایەتیی هەریمی کوردستان دەڵێت، "له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا نيگه‌رانيى خۆيان ده‌رباره‌ى ئاڵۆزيى دۆخى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و مه‌ترسى و ئه‌گه‌رى لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه ده‌ربڕى. له‌مباره‌يه‌وه هاوڕا بوون كه پێويسته هه‌مووان كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى رێگه له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى ئاڵۆزييه‌كان بگيرێت و كێشه‌كان ئاشتييانه چاره‌سه‌ر بكرێن".
جگە لەو بابەتانەش، بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، "په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، پرۆژه‌ى رێگه‌ى په‌ره‌پێدان، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش، چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه‌وه بوون".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ