دوای چەندین ساڵ؛ ژمارەیەک لە دەرچووانی زانکۆی سلێمانی سەردانی زانکۆکەیان دەکەنەوە

16-10-2022
ئەرکان عەلی
ئەرکان عەلی
ژمارەیەک لە دەرچووانی ساڵانی رابردووی زانکۆی سلێمانی کە سەردانی زانکۆکەیان کردووەتەوە
ژمارەیەک لە دەرچووانی ساڵانی رابردووی زانکۆی سلێمانی کە سەردانی زانکۆکەیان کردووەتەوە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دواى 50 ساڵ لە یەکەم خوولى دەچووانى زانکۆى سلێمانى، نزیک بە 200 دەرچووى ئەو زانکۆیە لە شارەکانى عێراق و کوردستان، چوونەوە بۆ دیدەنى زانکۆکەیان. 
 
چنوور مستەفا، دەرچوویەکی زانکۆى سلێمانییە و دەڵێت، "ئەمڕۆ هەستم دەکرد ئەو یەکەم رۆژەیە کە لە زانکۆى سلێمانى وەرگیرام. رووخسارەکان ئەوەندە گۆڕاون بە ناوەکاندا یەکترمان دۆزییەوە." 
 
لەنێو ئەو دەرچووانەدا پەیامنێری رووداو دوو لە دەچووەکانى پێش راپەڕینى کوردستانی دۆزییەوە کە عومەر عینایەت و فەوزییەن؛ ئەوان لە پەنا دوو بڕوانامەى جودا، هەڵگرى نازناوى دوو لە عاشقە بۆیەکبووەکانى زانکۆى سلێمانیشن. 
 
عومەر عینایەت، دەرچوویەکی دیکەی زانکۆى سلێمانییە و گوتی، "لەم زانکۆیە وەرزشم دەکرد، خێزانیشم ئەوکات یاریزان بوو، ئیتر لەوەوە دڵمان یەکی ویست و ژیانی هاوژینیمان پێکهێنا، بەرهەمەکەمان 5 منداڵە." 
 
فەوزییە عەلى ئەمین، هاوژینى عومەر عینایەتە و دەرچوویەکی زانکۆى سلێمانییە و دەڵێت، "من ئەوکات یاریزانێکى باش بووم، بەناوى زانکۆى سلێمانییەوە چەندین خەڵاتم بەدەستهێنا." 
 
جەلال شەفیق، لە ساڵی 1996 تاوەکو 2000، سەرۆکى زانکۆى سلێمانى بوو؛ ئەو هەرچۆن لە زانکۆکە دەڕوانێ، ئەو رۆژانەى دەکەوێتەوە یاد. جەلال شەفیق، سەرۆکى پێشووترى زانکۆى سلێمانی باسی لەوە کرد، "ئەم کەمپە نوێیەى زانکۆى سلێمانى من دروستم کردووە، ئێستا هەموو شت گۆڕاوە، دنیاى ئێستا و پێش 30 و 50 ساڵ لەیەکناچن." 
 
مەهاباد نەوەى شێخ مەحموودى حەفیدە، ساڵى 1972، یەکەم کچ بوو کە لە بەشى ئەندازیارى زانکۆى سلێمانى دەربچێت. مەهاباد حەفیدزادە، دواى 40 ساڵ خزمەت لە زانکۆکەى خۆى، پاشان بەڕێوەبەرى گشتیى گەشتوگوزارى سلێمانى و دواتریش راوێژکار لە ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان، ساڵى 2013، بە پلەى راوێژکار خانەنشینکراوە. 
 
مەهاباد شێخ لەتیف شێخ مەحموودى حەفید دەڵێت، "جاران زۆر دڵمان بەم زانکۆیە خۆشبوو کە مام جەلال دروستیکرد، لە ریزەکانى یەکێتى قوتابییاندا بووین، زۆر چالاک و چاونەترس بووین." 
 
زانکۆى سلێمانى کۆنترین زانکۆى کوردستانە، ساڵى 1968 دامەزراوە، 1981 سەدام حوسێن گواستییەوە بۆ هەولێر، 1992 هەرێمى کوردستان گەڕاندییەوە بۆ سلێمانى، تەمەنى ئێستاى 54 ساڵە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و داودئۆغڵو لە دهۆک لە 22-11-2024.

ئەحمەد داودئۆغڵو پەسنی هەڵوێستەکانی سەرۆک بارزانی دەدات

ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئاییندە کە پێشتر وەزیری دەرەوە و سەرۆکوەزیرانی تورکیا بووە، رۆژی یەکشەممە 24-11-2024 لە نووسینێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ستایشی سەرۆک بارزانی کرد.