شێوازێکی مامەڵە لە ئاکرێ کێشە دروستدەکات؛ 2000 دۆلار بە قەرز وەردەگیرێت و 3500 دۆلار دەدرێتەوە

16-10-2022
هونەر رەشید
باڵەخانەی سەرۆکایەتیی دادگەی تێهەڵچوونەوەی ناوچەی دهۆک
باڵەخانەی سەرۆکایەتیی دادگەی تێهەڵچوونەوەی ناوچەی دهۆک
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە ئاکرێ بەهۆی وەرگرتنی قەرز و شێوازی دانەوەکەی دەیان پێشمەرگە و فەرمانبەر قەرزاربوون و ناتوانن پارەکە بدەنەوە. قەرزەکان بەهۆی وەرگرتنی مۆبایل و کارتی مۆبایلەوە بووە، قەرزدەرەکان بە بڕی دوو هەزار دۆلار کارت و مۆبایل دەدەن و 3500 دۆلار وەردەگرنەوە.
 
هەمزە ئەحمەد، کەسێک کە پارەی بە قەرز وەرگرتووە دەڵێت، "1800 دۆلارم قەرز وەرگرتووە، مانگانە 375 هەزار دینار لە مووچەکەم لە جێگەی قەرزەکە دەبڕدرێت، ئێستا 5400 دۆلار لەسەر کۆمپیالە قەرزدارم. بەپێی گرێبەستەکە پێویستبوو مانگانە 200 دۆلار قەرزەکە بدەمەوە، بەڵام ئێستا زیاتر بووە".
 
ئیدار نەعمان، بازرگانێکی مۆبایلە و دەڵێت، "ئێمە پارە بە کەس نادەین، تەنیا ئۆتۆمبێل، مۆبایل و کارتی مۆبایل دەدەین، گرێبەستەکەمان بە شاهیدی سێ کەس دەکرێت و کارەکەی ئێمە یاساییە. قەرز وەرگرەکان فێڵمان لێدەکەن، هەندێک لە قەرز وەرگرەکان چوونەتە دەرەوەی وڵات."
 
گوهدار فەیسەل، کەسێکە کە قەرزی وەرگرتووە دەڵێت، "مانگانە مووچەی من دەبڕدردێت، کارەکان لە رێگەی پارێزەروە دەکرێت، نازانم چی نووسراوە لە گرێبەستەکە"، دەشڵێت، "بەهۆی نەخۆشی باوکم قەرزم کردووە".
 
عەبدولمەجید کۆچەر، پارێزەرێکە و دەڵێت، یاسای تاوانی عێراقی رێگەی داوەتە خاوەن پارە کە پارە بداتە کەسێک بە سوودی 7٪، لە 7٪ زیاتر تاوانە و ئەو کەسەی کە سوودەکە دەدات دەتوانێت داوا بکات سوودەکەی بۆ کەمبکرێتەوە و ئەو کەسەشی سوودەکەی وەرگرتووە سزا دەدرێت.
 
ئەو جۆرە مامەڵەیە تەنیا لەگەڵ ئەو کەسانە دەکرێت کە فەرمانبەر یان پێشمەرگەن بۆ ئەوەی قەرزەکان لە مووچەکەیان ببڕدرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.