باوکی گەنجێکی سەردەشت کە لە ئیتاڵیا گیانی لەدەستدا: ئاواتمانە تەرمەکەی ببینینەوە

16-10-2022
فواد حەقیقی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

پەناخوازێکی گەنجێکی خەڵکی شاری سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستانی رۆژی چوارشەممە 12-10-2022 لە رێگەی چوون بۆ ئەوروپا لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا گیانی لەدەستدا و باوکی دەڵێ، "ئەمە تاقیکردنەوەی خودای گەورەیە" و هیوای ئەوەیە تەرمی کوڕەکەی بگەڕێننەوە.
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە رووداو گەیشتووە، پێشەوا ئەحمەدی، تەمەن 16 ساڵ، خەڵکی گوندێ بێژوێ-ی سەر بە شاری سەردەشت بووە و رۆژی 06-10-2022 لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە چووەتە تورکیا و لەوێشەوە چووەتە ئیتاڵیا.
 
حوسێن ئەحمەدی، باوکی پێشەوا دەڵێ: دەیویست بچێت لە ئەوروپا بخوێنێت، بەڵام کاتێک گەیشتوونەتە کەناراوەکانی ئیتاڵیا و لە کەشتییەکە دابەزیون، دڵی لە لێدان کەوتووە و گیانی لەدەستداوە. 
 
دایکی پێشەوا گوتی: "پارچە زەوییەکم هەبوو بۆم فرۆشت، قەرزی بانکیم بۆ وەرگرت، 20 ملیۆن تمەنم لە خەڵکی بۆی کۆکردەوە، هیچم نەماوە، هەرچی هەمبوو بۆم کۆکردەوە بۆ ئەوەی بینرێمە دەرەوە، بۆ ئەوەی بەبۆنەیەوە بحەسێمەوە." 
 
وەک دایکی دەڵێت: "پیشەوا دەیگوت دەستی خەڵکی دەگرم و پارە بۆ هەژاران دەنێرمەوە، نەمزانی ئاوای لێهات، نەمزانی تەرمەکەی دەگەڕێتەوە. دەیگوت دایە دەخوێنم و پارە پەیدا دەکەم و بۆ هەژارانی دەنێرمەوە."
 
چەند ساڵێکە کۆچکردنی خەڵک، بەتایبەت لاوان، لە شاری سەردەشتەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا بووەتە دیاردە، دۆخی خراپی ئابووری و بێکاری، هۆکاری سەرەکی ئەم دیاردەیەن.
 
کەمال حوسێن پوور، نوێنەری سەردەشت و پیرانشار لە پەرلەمانی ئێران، رۆژی 15-01-2022 گوتی: بۆ پەرەپێدانی ئابووری ئەگەر کەڵک لە سنوورەکان وەربگیرێت، چیدیکە هیچ گەنجێک ناچار نابێت کۆچ بکات. 
 
ژیانی ئابووری سەردەشت ساڵانی زۆرتر گرێدراوی دەروازە سنوورییە نافەرمی و نیمچە فەرمییەکان بوو، بەڵام ئەم دەروازانە ساڵی 2017 بە بڕیاری حکومەتی ئێران داخران و سەرەڕای داواکاریی خەڵکی ناوچەکە، دەروازەکان نەکراونەتەوە. 
 
کەمال حوسێن پوور، 31-10-2020 گوتی: کۆچی خەڵکی سەردەشت بۆ دەرەوەی وڵات دەستیپێکردووە و لە ماوەی 5 مانگدا زیاتر لە هەزار کەس کۆچیان کردووە.
 
لە رێگەی گەیشتن بە ئەوروپا، تائێستا زۆر کەس گیانیان لەدەستداوە. گیان لەدەستدانی خێزانی رەسوول ئێران نەژاد، (خۆی، هاوژینەکەی، کچەکەی و دوو منداڵەکەی) لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی 2020دا دەنگدانەوەی زۆری هەبوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.