عەبدولستار مەجید: نیگەرانین لە کشانەوەی یەکگرتوو بەبێ ئاگادارکردنەوەمان

16-10-2022
ئەحمەد حەمید
عەبدولستار مەجید: قسەکانی سەرۆکی فراکسیۆنەکانی نەوەی نوێ و یەکگرتوو گونجاو نەبوون
عەبدولستار مەجید: قسەکانی سەرۆکی فراکسیۆنەکانی نەوەی نوێ و یەکگرتوو گونجاو نەبوون
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەڵێت، نەدەبوو ئەو هەڵوێستەی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە راگەیاندنەکانەوە ببینین، چونکە ئەوان پێشتر رێککەوتبوون لەگەڵ فراکسیۆنی یەکگرتوو و پەرلەمانتارە سەربەخۆکان بە یەکەوە هەڵوێست رابگەیێنن.
 
عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان لە بووڵتەنی کاژێر 12:00دا کە سەنگەر عەبدولڕەحمان پێشکێشی دەکات رایگەیاند: "ئێمە لەگەڵ فراکسیۆنی یەکگرتوو، فراکسیۆنی ئازادی، ناڕازییەکانی نێو فراکسیۆنی گۆڕان و سەربەخۆکان رێککەوتبووین بەیەکەوە هەڵوێست رابگەیێنین، رێککەوتبووین ئەگەر بمێنینەوە بە یەکەوە دەمێنینەوە، ئەگەر بکشێینەوە بەیەکەوە بکشێینەوە، بەڵام ئێمە ئاگاداری ئەو بڕیارەی فراکسیۆنی یەکگرتوو نەبووین."
 
رۆژی چوارشەممە 12-10-2022 ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتوو لەبارەی هەڵوێستی حیزبەکە سەبارەت بە درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کرد، لە کۆبوونەوەکە بڕیاردرا پەرلەمانتارانی یەکگرتوو لە دوای 06-11-2022 دەستلەکاربکێشنەوە. دواتر شێرکۆ جەودەت، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانی گوتی مانەوە لە پەرلەمان لە دوای شەشی تشرینی دووەم "خیانەتە".
 
عەبدولستار مەجید دەڵێت: "نەدەبوو سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو ئەوانەی کە ماونەتەوە یان دەمێننەوە بە خیانەتکار وەسف بکات، ئێمە خۆ خیانەتمان لە کۆبوونەوەکە نەکردووە، کە رێککەوتبووین هەموومان پێکەوە بڕیار بدەین، ئەوەی فراکسیۆنی کردی کارێکی باش نەبوو."
 
عەبدولستار مەجید ئاماژەی بەوە دا، ئەوان دژی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانن، بەڵام بە کەس ناڵێن "خیانەتکار" و "بێ ئەخلاق"، بەتایبەتی کە ئەو وشانە بۆ هاوڕێکانی خۆیان بەکاربهێنن.
 
سەبارەت بە کشانەوەی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی کوردستان، عەبدولستار مەجید گوتی: "لە کۆبوونەوەیەکی گشتی بڕیار لە چارەنووسی مانەوە یان کشانەوەی فراکسیۆنەکەمان دەدەین، بەڵام هەر بڕیارێک بدەین بە هاوئاهەنگی دەبێت لەگەڵ ئەو هاوڕێیانەی دیکەی لە پەرلەمان لێکتێگەیشتنمان لەگەڵیان هەیە". گوتیشی: پرس و راوێژ لەگەڵ هەندێک خەڵکی دیکە دەکەن سەبارەت بە مانەوە یان کشانەوەیان.
 
عەبدولستار مەجید ئاماژەی بەوەش کرد، لە نێو سەرکردایەتی و ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری هەردوو بۆچوونەکە هەیە بۆ مانەوە یان کشانەوە، بۆیە بڕیاریان داوە لە کۆبوونەوەی گشتی ئەو پرسە یەکلابکەینەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەگوێرەى نووسراوەکە ئەو شەش کەسە ئاگادارکراونەتەوە، ئەگەر لە داهاتوودا ئەو کارە دووبارەبکەنەوە، رێوشوێنى یاسایى لە دژیان دەگیرێتەبەر.

لە کەرکووک شەش کارمەندی کورد بەهۆی پۆستێکی فەیسبووک سزادەدرێن

شەش کارمەندى کوردى کۆمپانیاى گازى باکوور لە کەرکووک بەتۆمەتى ئەوەى لایکیان لە پەیجێکى تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک کردووە، سزاى ئاگادارکردنەوە دەدرێن.