دەرماڵەی مانگی حوزەیرانی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی دابەشدەکرێت

16-10-2022
نازەنین گۆران
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ دەرماڵەی مانگی حوزەیرانی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی دابەشدەکرێت و دەشڵێت، "هیوادارین سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار لەبارەی خەرجکردنی دەرماڵەی ساڵی خوێندنی 2022 - 2023 بدات."
 
د. پێشەوا حەمەجان، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی رۆژی شەممە 16-10-2022 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بڕیارە یەکشەممە کاژێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ دەرماڵەی مانگی حوزەیرانی خوێندکاران بخرێتە سەر هەژماری بانکی زانکۆ و دوانیوەڕۆ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
 
یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد، "هیوادارین بە زووترین کات سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار لەبارەی خەرجکردنی دەرماڵەی خوێندکارانی ساڵی خوێندنی 2022 - 2023 بدات، چونکە ئەوەی ئێستا دابەشدەکرێت دەرماڵەی خوێندنی ساڵی رابردووە و تائێستا بڕیار لەبارەی دەرماڵەی ئەمساڵ نەدراوە."
 
دوای ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی بەشە ناوخۆییەکانیان و گەڕاندنەوەی دەرماڵەکانیان، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەپێی رێنوێنیی ژمارە 58ی دارایی ساڵی 2008 بڕیاریدا بۆ ساڵی خوێندنی 2021 - 2022 زیاتر لە شەش ملیار دینار وەکو هاوکاریی مانگانە بۆ خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان خەرج بکات.
 
ئەو پاڵپشتییەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لەبارەوە دابوو بۆ شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ بوو.
 
زانکۆی سەلاحەدین دەرماڵەی مانگی حوزەیرانی خوێندکارانیان رۆژی چوارشەممە 14-09-2022 دابەشکرد.
 
بڕی پاڵپشتییە داراییەكە 40 هەزار دینارە بۆ خوێندكارانی ناوشار و 60 هەزار دیناریش بۆ قوتابیانی دەرەوەی شار. بەپێی ئاماری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان نزیكەی 130 هەزار خوێندكار لە وەرگرتنی ئەو پاڵپشتییە داراییە سوودمەند دەبن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و داودئۆغڵو لە دهۆک لە 22-11-2024.

ئەحمەد داودئۆغڵو پەسنی هەڵوێستەکانی سەرۆک بارزانی دەدات

ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئاییندە کە پێشتر وەزیری دەرەوە و سەرۆکوەزیرانی تورکیا بووە، رۆژی یەکشەممە 24-11-2024 لە نووسینێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ستایشی سەرۆک بارزانی کرد.