پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی: رۆژی یەکشەممە لیستی مووچە ئامادە دەبێت

16-10-2020
کۆشش بێستانسووری
نیشانەکردن مووچە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، سبەی لیستی مووچە ئامادە نابێت و هۆکارەکەشی بۆ "گۆڕانکاری بەسەر مانگی دابەشکردنی مووچە گەڕاندووەتەوە". ئاماژەی بەوەش کردووە، بەو هۆیەوە رۆژی یەکشەممە 18ی تشرینی یەکەم لیستی مووچە دابەشدەکەن.

پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاندووە "ئاگاداری گشت بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگە و هۆبەکانی سەر بە پەروەردەمان دەکەین کە سبەی شەممە 17ی تشرینی یەکەمی 2020 لیستی مووچە ئامادە نابێت، لەبەر ئەو گۆڕانکارییەی بەسەر مانگی دابەشکردنەکەدا هاتووە".

لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، هۆبەی ژمێریاریی مووچە و وردبینی و هۆبەکانی دیکەی پەیوەست بە مووچە، بەردەوامن لە کارکردن و "تەنانەت تاوەکو شەو درەنگ دەمێننەوە، بەڵام لەبەر زۆریی سەرمووچە و گواستنەوەی هاتوو و گواستنەوەی رۆشتوو و خانەنشینی کە رێژەیەکی زۆرن، کاتی دەوێت تاوەکو ئامادە دەکرێت".

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 14ی تشرینی یەکەم، وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی بڵاوکردەوە و بەپێی خشتەکە رۆژی شەممە 17ی تشرینی یەکەم بۆ دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە دانرابوو.

کلیک لێرە بکە بۆ بینینی خشتەی راگەیێندراوی مووچەی فەرمانبەران
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان

هێزەکانی کۆماندۆ: پێشمەرگەیەکی خۆمان بە تۆمەتی کوشتنی مێرمنداڵەکەی راپەڕین دەستگیر کرد

فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان رایگەیاند، بە تۆمەتی کوشتنی مێرمنداڵەکەی شەوی رابردووی گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی، تۆمەتبار فەیزوڵڵا فەتحوڵڵا محێدین، پێشمەرگە لە هێزەکانی کۆماندۆیان دەستگیر کردووە