سێ کەمپ بۆ پێشوازی لە ئاوارەکانی موسڵ ئامادەن

16-10-2016
گۆڤەند مستەفا
ئەیوب نەسری، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو
ئەیوب نەسری، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو
نیشانەکردن شەڕی موسڵ
A+ A-

رووداو - سنووری موسڵ

لە دەوروبەری موسڵ 3 کەمپ بۆ ئاوارەکانی ئەو پارێزگایە ئامادەدەکرێن، بۆ پێشوازیکردن لە 6 بۆ 7 هەزار خێزان کە لە ئەنجامی شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ ئاوارە دەبن.


ئەیوب نەسری، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە نزیک باشیک رایگەیاند: ئامادەکارییەکان گەیشتوونەتە قۆناخی کۆتایی، بە گوتەی بەرپرسانی کەمپەکە ئەوان دەتوانن لە ئەمڕۆوە پێشوازی لەو ئاوارانە بکەن، کە بەهۆی شەڕی موسڵەوە ئاوارە دەبن.

پەیامنێری رووداو دەڵێت: تا ئێستا 3 کەمپ ئامادەکراون، ئەوانیش کەمپەکانی زیلکان، نێرگزلی و کەمپی عەمەلە کە دەکەوێتە دەڤەری زوممار، هاوکات چوار شوێن بۆ پێشوازی ئاوارەکان دەستنیشانکراون، ئەگەرچی داوا لە خەڵکی موسڵ دەکرێت لەکاتی شەڕدا لە ماڵەکانیان بمێننەوە باشترە لەوەی ئاوارە ببن، بەڵام لەگەڵ ئەوەش هەر ئامادەکاری بۆ هاتنی ئاوارەکانی موسڵ دەکرێت.

ئەو سێ کەمپەی بۆ ئاوارەکان ئامادەکراون، دوو کەمپیان لەلایەن UNHCR و یەکێکیان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئامادە کراوە، لە ئەگەری زیادبوونی ژمارەی ئاوارەکانیش دوو ناوچەی دیکە بۆ ئامادەکردنی دوو کەمپی دیکە دەستنیشانکراون.

پەیامنێری رووداو دەشڵێت: سەرجەم ئامادەکارییەکانیش لەڕووی مرۆیی و تەندروستییەوە، بۆ پێشوازیکردن لە 6 بۆ 7 هەزار خێزان تەواوکراون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە