وەزارەتی پێشمەرگە: بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراوی داعشەوە پێشمەرگەیەک بە سەختی بریندار بوو
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، "به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو، له ناوچه‌ی غهڕهی نێوان خورماتوو - كفری، پێشمه‌رگه‌یه‌كی دانیشتووی خورماتوو، به سه‌ختی بریندار بوو."
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16ی ئەیلوولی 2024 وەزارەتی پێشمەرگە راگەیێندراوکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە، "له ناوچه‌ی غه‌ڕه، بۆمبێكی چێندراوی داعش، به پێشمه‌رگه‌یه‌كی فەوجی 3ی لیوای 1ی هاوبه‌شی سوپای عێراقدا ته‌قییه‌وه."
وەزارەتی پێشمەرگە دەشڵێت، "به‌هۆی ئه‌و تهقینهوهیەوە، پێشمه‌رگه‌کە کە ناوی محەممەد ئه‌حمه‌د عه‌لی-یە و دانیشتووی خورماتووە، قاچێكی له‌ده‌ستداوە."
رووداوەکە لەکاتی کێوماڵکردندا بووە لە ناوچەی غەڕە، لەنزیک ناحیەى سلێمان بەگى سەر بە قەزاى خورماتوو.