نزیکەی دوو هەزار عومرەکاری هەرێمی کوردستان لە سعودیە گیریان خواردووە

16-09-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەهۆی دروستبوونی گرفتێک لە هێڵی ئاسمانیی عێراق، ژمارەیەکی زۆر عومرەکاری عێراق و هەرێمی کوردستان لە سعودیە گیریان خواردووە و ناتوانن بگەڕێنەوە.

رۆژی دووشەممە، 16-09-2024، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەهۆی دروستبوونی کێشە و گرفت لە نێوان هێڵی ئاسمانیی عێراق و سعودیە، نزیکەی دوو هەزار عومرەکاری هەرێمی کوردستان و چەند هەزار عومرەکارێکی عێراق، لە سعودیە ماونەتەوە و نەیانتوانیوە لەكاتی خۆیاندا بگەڕێنەوە."
 
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشدا، "ئەگەر کێشەی هێڵی ئاسمانیی عێراق چارەسەر نەبێت، ناچارین عومرەکاران بە رێگەی وشکانی بگەڕێنینەوە."
 
هەروەها رێبوار ئازاد، بەرێوەبەری کارگێڕی کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت: "بەهۆی ئەوەی هێڵی ئاسمانیی عێراق قەرەباڵخییەکی زۆری لەسەرە؛ ئەو عومرەکارانە چوار رۆژە چاوەڕێن و کەس بە هانایانەوە ناچێت."
 
رێبوار ئازاد گوتیشی: "دەبووایە رۆژانە 420 عەمرەکار بگەڕێندرێنەوە، بەڵام چوار رۆژە گەشتەکان راگیراون و ئەوەش کۆمپانیاکانی حەج و عەمرەی تووشی شەرمەزاری کردووە."
 
سەبارەت بە کاتی چارەسەربوونی ئەو کێشەیەش، بەڕێوەبەری کارگێڕیی کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی حەج و عەمرە گوتی: "لەو باوەڕەدا نین تاوەکو 15 رۆژی دیکەش ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت، پێویستە هێڵی ئاسمانیی عێراق وەکو قەرەبوو خەرجیی ئەو رۆژانە دابین بکات کە ئەو عومرەکارانەی لەوێدا بەجێهێشتووە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەیکردووە و پشتگوێی خستوون."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەڵای هەولێر.

توێژینەوەیەک: ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت

سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".