پۆلیسی سلێمانی باندێکی بە تۆمەتی گەڕان بەدوای شوێنەواردا دەستگیرکرد

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
ژیڤان بەکر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، باندێک كە بەدوای شوێنەواردا دەگەڕان و لەناو ماڵێکدا تونێلیان لێدابوو، دەستگیرکران.

رۆژی دووشەممە، 16ی ئەیلوولی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، "لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادقەوە، بە تۆمەتی گەڕان بەدوای شوێنەواردا، باندێكی چوار كەسی دەستگیركران."
 
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگەی سلێمانی ئاماژەی بەوەداوە، دوای ئەوەی مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق زانیارییان دەستكەوت لەسەر باندێک كە بەدوای شوێنەواردا دەگەڕان و لە ناو ماڵێکدا تونێلیان لێدابوو، لێكۆڵینەوەی دەستپێكرد و دوای چاودێریكردنێكی ورد، توانرا تۆمەتبارەکانی لەكاتی کارەکەیان دەستگیر بكرێن.
 
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لەوبارەیەوە بە رووداوی گوت: "باندەکە زانیارییان هەبووە کە لە نزیک ماڵەکەی خۆیان شوێنەوار هەیە؛ بۆیە 10 مەترێک زەوییان لە حەوشەی خۆیان هەڵکۆڵیوە و ویستوویانە شوێنەوارەکان دەربهێنن. بەر لەوەی بگەنە شوێنەوارەکان دەستگیریان کردوون."
 
بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی پۆلیس، هەر یەک لە تۆمەتباران (أ، أ، أ) لەدایكبووی 2001؛ (ن، أ، أ) لە دایكبووی 1987؛ (م، أ، أ) لەدایكبووی 1981 و (ح، أ، أ) لەدایكبووی 1990 بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 24 ف 4 لە یاسای ژمارە 5ی ساڵی 2021ی شوێنەوار راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گرووپی سووڵتان سڵێمان شا ئەو چەکدارانەن کە بە چەکدارانی عەمشات ناسراون

گرووپێکی چەکدار گوندێکی عەفرین گەمارۆ دەدەن و 15 هاونیشتمانی بریندار دەکەن

گرووپێکی چەکداری نزیک لە تورکیا، گەمارۆی گوندی کاخرێ لە ناحیەی ماباتای سەر بە عەفرین دەدەن و داوا دەکەن، خەڵکی گوندەکە بەڵێنامەیەک واژۆ بکەن، کە ئەو زەوییانەی کاری تێدا دەکەن زەوی بەرپرس و ئەندامانی پێشووی بەڕیوەبەرایەتیی خۆسەرە.