رووداو دیجیتاڵ
به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى عه‌ربه‌ت ده‌ڵێت، "شاره‌وانیی سلێمانى" ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌گى گه‌ڕى له سنوورى ناحیه‌كه‌یان به‌ڕه‌ڵڵا كردووه. شارەوانیی سلێمانیش رەتیدەکاتەوە کارێکی لەو شێوەیەیان کردبێت.
رۆژی دووشەممە، 16ـی ئەیلوولی 2024، دابان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى عه‌ربه‌ت بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە رۆژانی 10 بۆ 12ـی ئەم مانگە، شارەوانیی سلێمانی کۆمەڵێک سەگی گەڕی هێناوە لە سنووری ناحیەی عەربەت بەڕەڵڵای کردوون، ژمارەیەکی زۆری سەگەکانیش کۆدی شەڵتەری سلێمانیان پێوەیە."
بە گوتەی به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى عه‌ربه‌ت، ژمارەی سەگەکان لە نێوان 50 بۆ 70 سەگ دەبن و سەرجەمیان تووشی نەخۆشیی گەڕیی بوون، کە بە کووچە و کۆڵانەکانی ناحیەکەدا دەگەڕێن: "ئەوەش مەترسیی گواستنەوەی نەخۆشی دروست دەکات."
به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى عه‌ربه‌ت ئاماژەی بەوەدا، شارەوانی سلێمانیمان لەو بابەتە ئاگادار کردووەتەوە و ئەگەر بەزوویی ئەو سەگانە نەگەڕێننەوە شوێنی خۆیان، ئەوا سکاڵای یاسایی لە دژی سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی تۆمار دەکەن.
زه‌رده‌شت ره‌فیق، بەڕێوەبەری راگەیاندنی شاره‌وانیى سلێمانى بە رووداوی گوت: "ئاگاداری ئەو بابەتە نین و هیچ سەگێکیشمان لە شەڵتەرەکان نەبردووەتە دەرەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ