ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک دەنگ لەسەر هەموارى پەیڕەوى نێوخۆى دەدات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک دەنگ لەسەر هەموارى پەیڕەوی نێوخۆکەى دەدات، ماددەکانى کراون بەنیوە و گۆڕانکارى لە یەکەم دانیشتنى ئەنجوومەن و شێوازى لەکار لادانانى بەرپرسانى باڵاى شارەکە کراوە.
 
پەروین فاتیح، ئەندامى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک لە فراکسیۆنى یەکێتى بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: "رەشنووسى هەموارى پەیڕەوى نێوخۆى ئەنجوومەن کۆتایی هاتووە و بڕیارە رۆژی سێشەممە 17ى ئەیلوول دەنگى لەسەر بدرێت."
 
ئەو پەیڕەوە بەر لە 19 ساڵ نووسراوە، پەیڕەوى پێشوو 76 مادە بووە کورت کراوەتەوە بۆ نیوەی ئەو ژمارەیە، هەندێک لیژنەش ئەگەر نزیک بن لەیەکدی، تێکەڵ دەکرێن.
 
هەروەها لیژنەیەکى نوێ بەناوى "لیژنەی هاوسەنگى" زیاد دەکرێت بۆ چاودێریى دابەشکردنى پۆستەکان بە گوێرەى پێکهاتەکانى شارەکە.
 
بە گوێرەى زانیارییەکانى تۆڕى میدیایی رووداو گرنگترین ئەو هەموارانەى لەو پەیڕەوەدا کراون ئەوەیە، ئەگەر بەتەمەنترین ئەندامى ئەنجوومەنى پارێزگا ئامادە نەبێت سەرۆکایەتیى یەکەم کۆبوونەوەى ئەنجوومەن بکات، ئەندامانى دیکەى ئەنجوومەن دەتوانن کۆبوونەوەکە بکەن لە نێویاندا بەتەمەنترینی ئەوانەى ئامادە بوون سەرۆکایەتیى کۆبوونەوەکە دەکات. هەروەها چیدی لە یەکەم کۆبوونەوە مارشی نیشتمانی لێنادرێت.
 
بەپێى ئەو هەموارە پێویستە سوێندخواردنى ئەندامانى نوێى ئەنجوومەن و یەکەم کۆبوونەوەیان پێکەوە بێت، گۆڕینى شوێنى یەکەم کۆبوونەوە بە دەنگى زۆرینەى رەهاى ئەندامانەکانى دەبێت کە نۆ کەسە، لێپرسینەوە لە پارێزگار و پۆستەکانى دیکە لەلایەن ئەنجوومەنەوە لەسەر داواى شەش ئەندام دەبێت، بەڵام بۆ لەکارلادانیان پێویستى بە دەنگى زۆرینەى رەهاى ئەندامانى ئەنجوومەن هەیە. هەروەها ناردنی نووسراو بۆ بەرپرسانی حکومەتی خۆجێی لە رێگەی سەرۆکی ئەنجوومەنەوە دەبێت.
 
هەر بەپێی هەموارەکە ژمارەی ئەندامانی لیژنەکان کەمکراونەتەوە، هەر ئەندامێک بۆی هەیە ببێتە سەرۆکی لیژنە و ئەندامی سێ لیژنە، سەرۆک و جێگرەکانی بۆیان نییە ببنە سەرۆکی لیژنەی هەمیشەیی، بەڵام دەتوانن ببنە سەرۆکی لیژنەی کاتی.
 
هەموارى پەیڕەوى ناوخۆى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک بەبێ ئامادەبوونى ئەندامانى فراکسیۆنى بەرەى تورکمانى یەکگرتوو، پارتى، دوو ئەندامى هاوپەیمانى عەرەبی ئامادە کراوە کە بەهۆى ناڕەزاییان لە شێوازى پێکهێنانى حکومەتى خۆجێیی شارەکە، بایکۆتى کۆوبونەوەکانى ئەنجوومەنى پارێزگایان کردووە.
 
گۆڕانکارییەکانی پەیڕەوی نێوخۆی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک
 
مادەکان
76 - 38
لیژنەکان:
کەمدەکرێنەوە و تێکەڵ دەکرێن
لیژنەی هاوسەنگی
 
یەکەم کۆبوونەوە:
بە تەمەنترین ئەندام
بە تەمەنترین ئەندامی ئامادەبوو
مارشی نیشتمانی
سوێندخواردن
 
شوێنی کۆبوونەوە:
9 ئەندام
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گرووپی سووڵتان سڵێمان شا ئەو چەکدارانەن کە بە چەکدارانی عەمشات ناسراون

گرووپێکی چەکدار گوندێکی عەفرین گەمارۆ دەدەن و 15 هاونیشتمانی بریندار دەکەن

گرووپێکی چەکداری نزیک لە تورکیا، گەمارۆی گوندی کاخرێ لە ناحیەی ماباتای سەر بە عەفرین دەدەن و داوا دەکەن، خەڵکی گوندەکە بەڵێنامەیەک واژۆ بکەن، کە ئەو زەوییانەی کاری تێدا دەکەن زەوی بەرپرس و ئەندامانی پێشووی بەڕیوەبەرایەتیی خۆسەرە.