لە دهۆک راچێتەی پزیشکی ساختەدەکرێت بۆ بەکارهێنانی دەرمانێک وەک مادەی هۆشبەر

17-09-2023
هونەر رەشید
ساختەکردنی رەچەتەی پزیشکی بۆ دەستخستنی دەرمان و بەکارهێنانی وەک مادەی هۆشبەر
ساختەکردنی رەچەتەی پزیشکی بۆ دەستخستنی دەرمان و بەکارهێنانی وەک مادەی هۆشبەر
نیشانەکردن دەرمان دهۆک
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دەرمانێکی ئاسایی، مۆدێلێکی نوێی مادەی هۆشبەرە ئەگەر بەگوێرەی رێنماییەکانی پزیشکان بەکارنەیەت و هەمووی بەسەریەکەوە بخورێتەوە، دەبێتە یەکێک لە خراپترین جۆرەکانی مادەی هۆشبەر.
 
هاونیشتمانییەک لە دهۆک چەندین جۆر حەب و دەرمان بەکاردەهێنێت و لە ئێرانەوە ئاڵوودە بووە، ئەو ماوەی 24 ساڵە ئەو کارە دەکات و بەهۆیەوە پێنج ساڵ لە زینداندا بووە، ئێستاش بەردەوامە و دەتوانێت دەرمانەکە لەڕێگەی ساختەکردنی راچێتەی پزیشکان بەئاسانی بەدەستبهێنێت.
 
هاونیشتمانییەکەی دهۆک ناوی (ع. ج.)ـە دەڵێ "ئەم دەرمانەم هەڵبژارد، چونکە بۆم نەدەکرا دەرمانی دیکەی هۆشبەر بەکاربهێنم و بۆخۆم ئەوە بە ئاسانتر دەستدەخەم؛ دەچمە لای دکتۆر و دەڵێم ئەو ناساخییەم هەیە و ئەو دەرمانەم بۆ بنووسە، دکتۆریش بەبێ ئەوەی پشکنینم بۆ بکات، دەرمانەکەم بۆ دەنووسێت و دەچمە دەرمانخانە، دوایی دەتوانم هەتا 15 دەرمانخانە بە هەمان راچێتە دەرمانەکە وەردەگرم.''
 
ئەو هاونیشتمانییە لە گوتەکانیدا بۆ رووداو، باسی ئەوەش دەکات؛ زۆر جار کە دەچێتە نەخۆشخانە، ئەو لاپەڕانەی لەسەریان نووسراوە وەزارەتی تەندروستی، دەیانبات و لەو ڕێگەیەوە دەرمانەکەی بەدەستدەهێنێت.
 
بەشێک لەو راچێتانەی بێ ناونیشان و مۆرن، کە دەست تیمی تۆڕی میدیایی رووداو کەوتوون، لەو کەسانەوە بوون کە زۆرجار بە فێڵ خۆیان نەخۆش دەکەن بۆ دەستخستنی ئەو جۆرە دەرمانانە و زۆرجار ئەگەر پێشیان نەدرێت، دەگاتە ئاستی هەڕەشەی کوشتن.
  
دکتۆر محەممەد مەجید، دەرمانسازی شارەزا لە دهۆک باسی ئەوە دەکات "زۆرجار کە ئێمە دەرمانمان (بەو ئاڵوودەبووانە) نەداوە، هەڕەشەمان لێدەکەن؛ هەڕەشەیان لە کارمەندان کردووە و هەندێک جار ئازاری کارمەندانی دەرمانخانەی دهۆکیشیان داوە، پێش ماوەیەک کەسێک هاتبوو و دوای ئەوەی ئەو دەرمانەمان پێی نەدا، هەڕەشەی دەکرد لەوەی یان خۆی دەکوژێت، یان ئێمە."
 
سەندیکای دەرمانسازان لیژنەیەکی تایبەتی هەیە و بەدواداچوون بۆ دەرمانخانەکان دەکەن؛ مەترسیی میکانیزمەکانی بەدەستهێنانی ئەو راچێتانە دەزانن، بەڵام ئەو بابەتە کۆنترۆڵ نەکراوە.
 
دکتۆر کاوار رەشید، ئەندامی لیژنەی بەدواداچوونی سەندیکای دەرمانسازانی دهۆک دەڵێ "ئێمە وەک لیژنەی سەندیکای دەرمانسازان بەدواداچوونمان بۆ ئەو بابەتە کردووە؛ راستە زۆر راچێتە دزراون یان ساختەکراون لە نەخۆشخانەکانی دهۆک، کە پزیشکەکان ژمارەیەکی زۆر نەخۆشیان هەن و ئەوانەی راچێتەکانیان دزیوە، توانیویانە لەڕێگەیانەوە بچنە دەرمانخانەکان."
 
تیمی رووداو ئەو راچێتەی نیشانی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆک دا، کە ناوی دەرمانەکەی لێ نووسراوە، لەبارەیەوە گوتی ئەو دەرمانە قەدەخەکراو نییە، بەڵام ئەگەر دەرکەوت وەک دەرمان بەکارنایەت، لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو کەسەدا دەکرێت.
  
دکتۆر ئەفراسیاب، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆک گوتی "ئەگەر نەخۆشێکی ئاسایی بێت و ئەو دەرمانە وەربگرێت، هیچ لێپێچینەوەیەکی یاسایی لەگەڵ ئەو کەسەدا ناکەین، بەڵام ئەگەر کەسێک بازرگانیی پێوە بکات یان رادەی زۆر بەکاربهێنێت، ئەوکاتە دەتوانین بەدواداچوونی بۆ بکەین و بزانین ئەو کەسە کێیە و دەبێت لێی قەدەخە بکەین یان نا."
 
لەماوەی ئەمساڵدا، رێژەی 60٪ـی ئەو کەسانەی بەهۆی کەیسەکانی مادەی هۆشبەرەوە دەستبەسەرکراون، بازرگانییان پێوە کردووە، 14٪ـی ئەو رێژەیەش تایبەتن بە دەرمان و حەبی بێهۆشکەر.
 
ئەو دەرمانە کە جۆرە شرووبێکە، هەم دەردە و هەم دەرمانە، بەڵام بەگوتەی شارەزایانی ئەو کەرتە، حکومەت وەک پێویست رێگریی لە لایەنی دەردەکەی ئەو دەرمانە نەکردووە.

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

مەسرور بارزانی لەبارەی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی پارتی: هەر کەسێک لە پشتیەوە بێت رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، هەوڵی "تیرۆرکردن"ـی ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرکۆنە دەکات و دەڵێت، "پێویستە دەزگا پەیوەندیدارەکان هەوڵی ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەم کارە تیرۆریستییە بدەن".