رووداو- سۆران
ساڵانە لە سۆران و دەوروبەری بەهۆی ئاگرکەونتەوە لە پووش و پاوانی چیاکان زیانی زۆر بەو ناوچانە دەگات و ژمارەیەکی زۆریش لە زیندەوەرانی چیاکان لەناودەچن. ئاگركەوتنەوەكان هۆکاری جیاوازیان هەیە، وەک ژینگه‌پارێزانیش باسیدهكهن نوێبوونه‌وه‌ی ژینگه‌ی ناوچه سووتاوه‌كان کاتێکی زۆری دەوێت.
عوسمان محه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سۆران بۆ تۆڕی میدیایی رووداو دەڵێت:" له ماوه‌ی 8 مانگی رابردوودا زیاتر له 350 روودای سووتانی پووش و پاوان و 61 روودای دیكەی سووتانی ره‌زوباخ له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان تۆماركراون، هۆكاره‌كانیش زۆرتر نه‌كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگرانه‌ن كه خاوه‌ن رهزوباخهكان بۆ كاری خۆیان ده‌یكه‌نه‌وه و دواتر ناتواندرێت كۆنترۆڵ بكرێن".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ