لە لوڕستان سێ کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی زانووگە-ئیسلامئاوای پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو. 
 
ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، 15-08-2024، بەهۆی پێکدادانی بارهەڵگرێک و دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لەسەر رێگەی زانووگە-ئیسلامئاوای سەر بە پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان، کە دەکەوێتە سنووری شاری کۆهدەشت، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
 
محەممەد زارعی، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاکە رایگەیاند، هۆکاری رووداوەکە لادان بۆ سایدی بەرامبەری یەکێک لە ئۆتۆمبێلە تایبەتەکان، تیژڕۆیی و پابەندنەبوون بە ماوەی سەلامەتی نێوان ئۆتۆمبێلەکان بووە. 
 
محەممەد زارعی گوتی، سێ لە سەرنشینەکان دەستبەجێ گیانیان لە دەستداوە و سەرنشینەکەی دیکەش کە بریندار بووە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
 
ساڵانە لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان ژمارەیەکی زۆری خەڵک بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدەدەن.
 
رۆژی 7ی نیسانی 2024، ئەحمەد شیرانی، بەڕێوەبەری ناوەندی زانیاری و کۆنترۆڵی ترافیکی پۆلیسی هاتووچۆی ئێران رایگەیاند، لە سەرەتای نەورۆزەوە تائێستا 100 هەزار رووداوی هاتووچۆ لەو وڵاتە روویانداوە و بەهۆیەوە 813 کەس گیانیان لەدەستداوە و 21 هەزار و 441 کەسیش بریندار بوون.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان

پارتی لە 78 ساڵەی دامەزراندنیدا داوای یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی نیشتمانی دەکات

پەیامی حیزبەکە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە لە 20ی ئۆکتۆبەر بەڕێوەبچێت ئەوەیە کە "بە بایەخەوە" لێی دەڕوانن و هاوکارن بۆ "سەرخستن و ئەنجامدانی پڕۆسەیەکی دیموکراسییانەی پاک و بێگەرد و بێ دەستتێوەردانی ھیچ لایەک"