یەکەم دادنووسی ئێواران لە رانیە دەکرێتەوە

16-08-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتى داد بڕیاری کردنەوەى دادنووسى ئێوارانی لە ئیدارەى سەربەخۆی راپەڕین دا. سەرپەرشتیاری ئیدارەکە دەڵێت، بەمزووانە دەکرێتەوە.
 
ئەمڕۆ هەینی 16ـی ئابی 2024 هیوا قەرەنى، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بڕیاری کردنەوەی دادنووسی ئێواران لەلایەن وەزارەتى دادەوە دەرچووە و ئێستا سەرقاڵى دابینکردنى باڵەخانە و پێداویستییەکانین."
 
هیوا قەرەنی گوتیشی، "دوای تەواوبوونی کارەکانی تایبەت بە دابینکردنی باڵەخانەکە و ئامادەکردنی کەرەستە پێویستەکان، دادنووسەکە دەکرێتەوە"؛ ئاماژەی بەوەشدا، "دادنووسەکە لە شارى رانیە دەکرێتەوە و بۆ سەرجەم هاووڵاتیانى سنوورى ئیدارەى راپەڕین دەبێت. یەکەمجارە لە ئیدارەکەدا دادنووسى ئێواران دەکرێتەوە و مەبەستیش لە کردنەوەی، خزمەتکردنى ئەو هاووڵاتیانەیە کە بەیانیان ناتوانن کارەکانیان رایی بکەن."
 
فەرمانگەى دادنووس کار لەسەر ئەم بابەتانە دەکات:
 
- بريکارنامەى تايبەت
- تۆمارکردنی گرێبەستی کارکردن
- بريکارنامەى گشتى
- تۆمارکردنی ئامێر
- نوسراوی هۆشداری
- پەسندکردنی وەرگێڕانی بەڵگەنامەی فەرمی
- تۆمارکردنی گرێبەستی بەکرێدان
- تۆمارکردنی بەڵێننامە
- هەڵوەشاندنەوەی مامەڵە دادنووسییەکان
- دەستەبەریی دارایی
- تۆمارکردنی گرێبەستی هاوبەشبوون
- تۆمارکردنی گرێبەستی رێککەوتن
- هۆشداری و سپاردن 
- تۆمارکردنی گرێبەستی وازهێنان
- پەسندکردنی مامەڵەکان
- رێکخستنی دەستەبەریی کەسی
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەڵای هەولێر.

توێژینەوەیەک: ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت

سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".