لە رۆژانی تاقیکردنەوەی پۆلی 12 دوو کاژێر ئینتەرنێت رادەگیرێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ژیڤان بەکر
A+ A-
هەولێر دیجیتاڵ
 
گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی گواستنەوە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت پابەند دەکات لە رۆژانی تاقیکردنەوەی قوتابیانی 12ـی ئامادەییدا 2 کاژێر ئینتەرنێت رابگرن.
 
17-8-2024 خولی دووەمی تاقیکردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستپێدەکات. تاقیکردنەوە رۆژێک هەیە و رۆژێک نییە و رۆژی 2-9-2024 دوایین تاقیکردنەوە دەکرێت. 
 
دیلان رەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی 16ی ئابی 2024، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "وەزارەتی پەروەردە بە نووسراو داوای لە وەزارەتەکەمان کردووە، کۆمپانیاکانی هێڵی ئینتەرنێت ئاگادار بکەینەوە کە لەو رۆژانەی تاقیکردنەوە هەیە هێڵەکان رابگرن. داواکارییەکەی وەزارەتی پەروەردە بۆ سوودی گشتییە تاوەکو رێگری لە گزیکردن و هەموو هەوڵێکی نایاسایی بدرێت".
 
دیلان رەشاد گوتی، "رۆژانی تاقیکردنەوەکان لە کاژێر 06:00ی بەیانی تاوەکو 08:00ی بەیانی هێڵەکانی ئینتەرنێت لە سەرجەم پارێزگەکانی هەرێمی کوردستان رادەگیرێن. ئەو رۆژانەی تاقیکردنەوە نییە، ئینتەرنێت بەردەستە و هیچ کێشەی نابێت". 
 
راگرتنی ئینتەرنێت لە کاتی گەیاندن و دابەشکردنی پرسیارەکاندا دەبێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق.

باڵیۆزی ئەمریکا: زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلارمان بۆ هاوکاریی ئێزدییەکان تەرخانکردووە

ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، لە بڵاوکراوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس دەڵێت: "لە ساڵی 2018ـەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلاری بۆ پشتیوانیکردن لە ئێزدییەکان و رزگاربووانی دەستی داعش پێشکێشکردووە، ئەوەش بۆ بەهێزکردنی فرەیی ئاینی و رەچەڵەک لە عێراق، هەوڵێکیشە بۆ یارمەتیدانی ئەو کۆمەڵگانە بۆ باشبوونەوە و خۆبونیادنانەوە."