گەنجێک لە سنووری شارباژێڕ لە کاتی مەلەکردن خنکا
رووداو دیجیتاڵ
هاونیشتمانییەکی خەڵکی سلێمانی لە سنوورى شارباژێڕ لە ئاودا خنکا.
محەممەد شێخ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ناحیەی گاپیلۆن لە سنووری شارباژێڕ ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەوروبەری کاژێر 13:00 هاونیشتمانییەکی دانیشتووی شاری سلێمانی لە ئاوى سەیرانگاى کونەماسی لە ئاودا خنکا".
محەممەد شێخ عەبدولڕەحمان گوتیشی، ”ئەو هاونیشتمانییە ناوی پێشەوا یاسین و تەمەنی 31 ساڵ بوو و لەگەڵ خێزانەکەی بۆ گەشت و سەیران چووبوونە سەیرانگەکە، بەڵام لەوێ مەلەی کردووە و خنکاوە”.
بە گوتەی بەڕێوەبەری شارۆچکەی گاپیلۆن، "کەمێک لەمەوبەر تەرمی ئەو هاونیشتمانییە دەرهێندراوە و نێردراوە بۆ دادپزیشکی سلێمانی".
ساڵانە لە وەرزی هاویندا هاونیشتمانیان دەچنە هاوینەهەوارەکان و بەوهۆیەوە خنکان بەراورد بە وەرزەکانی دیکە زیاتر دەبێت.