رووداو دیجیتاڵ
کۆنسوڵی کۆریای باشوور پیرۆزبایی لە تۆڕی میدیایی رووداو دەکات بەبۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی زێڕینی ستیڤییەوە و دەڵێت، خەڵاتەکە ئاماژەیە بە پابەندبوونی رووداو بەوەی کارەکانی پیشەییانە و زۆر بە باشی دەکات.
چۆ کیجۆنگ، کۆنسوڵی گشتیی کۆریای باشوور لە هەولێر لە پیرۆزبایی نامەیەکدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو بە بۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی ستیڤییەوە دەڵێت، "زانیم کە تۆڕی میدیایی رووداو خەڵاتی زێڕینی ستیڤی بۆ میدیای قەبارە مامناوەند و ئینتەرتەینمنت بۆ ساڵی 2023 وەرگرتووە" و لە سەر ئەو بنچینەیە پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەری گشتی و هەموو کارمەندانی تۆڕەکە دەکات لە بەرامبەر "ئەو دەستکەوتە زۆر تایبەتە"دا.
کۆنسوڵی گشتیی کۆریای باشوور ئاماژە بەوە دەکات، وەرگرتنی ئەو خەڵاتە لەلایەن رووداوەوە ئاماژەیە بە پابەندبوونی ستافی رووداو بۆ "راپەڕاندنی کارەکان زۆر بە باشی و پیشەییانە."
چۆ کیجۆنگ لە کۆتایی پیرۆزبایی نامەکەدا ئومێد دەخوازێت رووداو لە ساڵانی داهاتوودا خەڵاتی زیاتر وەربگرێت.
پیرۆزبایی نامەکە لە کاتێکدایە، رۆژی دووشەممە 14-8-2023 خەڵاتە نێودەوڵەتییەکانی بیزنس لە چوارچێوەی خەڵاتەکانی ستیڤی راگەیێندران و تۆڕی میدیایی رووداو وەک "باشترین میدیای قەبارە مامناوەندی ساڵ لەسەر ئاستی جیهان"، خەڵاتی "کۆمپانیای ساڵ"ـی بەدەستهێنا. رۆژی 13ـی ئۆکتۆبەریش لە رێوڕەسمێکی گەورەدا لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا خەڵاتەکان دابەش دەکرێن.
ئەم خەڵاتکردنەی رووداو کە لەسەر بنچینەی کاریگەری هەرسێ بەرنامەی (لەگەڵ رەنج) و (بەرپرسیار) و (دکتۆر ئاراس)، هەروەها بەهۆی فراوانی رووماڵ و بڵاوبوونەوەی هەواڵەکانیەتی لە سۆشیاڵمیدیا بۆ زۆرترین بەکارهێنەر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ