رووداو دیجیتاڵ
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق چەپکە گوڵی پیرۆزبایی پێشکێشی تۆڕی میدیایی رووداو کرد بەبۆنەی بردنەوەی خەڵاتی ستیڤی.
ئێوارەی ئەمڕۆ (چوارشەممە، 16-08-2023) نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، چەپکەگوڵی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی پێشکێشی تۆڕی میدیایی رووداو کرد، بەبۆنەی بردنەوەی خەڵاتی ستیڤی و لە نامەی پیرۆزباییەکەدا نووسراوە "نووسینگەی راگەیاندنی بەڕێز محەممەد شیاع سوودانی، بەبۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی زێڕینی ستیڤی، پیرۆزبایی لە تۆڕی میدیایی رووداو دەکات و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازێت".
پیرۆزبایی نامەکە لەکاتێکدایە، رۆژی دووشەممە 14-8-2023 خەڵاتە نێودەوڵەتییەکانی بیزنس لە چوارچێوەی خەڵاتەکانی ستیڤی راگەیێندران و تۆڕی میدیایی رووداو وەک "باشترین میدیای قەبارە مامناوەندی ساڵ لەسەر ئاستی جیهان"، خەڵاتی "کۆمپانیای ساڵ"ـی بەدەستهێنا. رۆژی 13ـی ئۆکتۆبەریش لە رێوڕەسمێکی گەورەدا لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا خەڵاتەکان دابەش دەکرێن.
ئەم خەڵاتکردنەی رووداو لەسەر بنچینەی کاریگەریی هەرسێ بەرنامەی (لەگەڵ رەنج)، (بەرپرسیار) و (دکتۆر ئاراس)، هەروەها بەهۆی فراوانی رووماڵ و بڵاوبوونەوەی هەواڵەکانیەتی لە سۆشیاڵمیدیا بۆ زۆرترین بەکارهێنەر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ