مەسرور بارزانی پێشوازیی لە سەرۆکهۆزی شەممەر کرد

رووداو دیجیتاڵ 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (چوارشەممە  16-8-2023) پێشوازی لە شێخ مانع حمێدی دەهام ئەلهادی، سەرۆکهۆزی شەممەڕ کرد.
 
بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا کە شێخ حەمموود حمێدی دەهام ئەلهادی ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هۆزی شەممەڕ و گەلی کورد کرا و، جەخت لە پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە و پتەوکردنی دۆستایەتی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی ناوچە کرا.
 
شەممەر یەکێکە لە هۆزە بەنێوبانگە عەرەبییەکان و بە چەندین شوێندا بڵاوبوونەتەوە لەوانە عێراق و سووریا، ئوردن و دوورگەی عەرەبی، بەڵام زۆربەیان لە عێراقن.