رووداو دیجیتاڵ
12 کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووریی ئێران لە ناوچەی هەنگەژاڵی بانە برینداربوون.
بەپێی هەواڵی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، شەوی دووشەممە لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵی بانە، هێزەکانی پاسەوانی سنووریی ئێران بە تاپڕ تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و بەهۆیەوە لانیکەم 12 کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی بانە، سەقز و بۆکان برینداربوون.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە بڵاوبووەتەوە، ئاسەواری دەیان پارچە ساچمە لەسەر جەستەی کۆڵبەرەکان دەبیندرێت و دەگوترێت لە مەودایەکی زۆر نزیکەوە تەقە لە کۆڵبەرەکان کراوە.
بەپێی سەرچاوە خۆجێیەکان لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2022دا لە پارێزگاکانی ورمێ، سنە و کرماشان 20 کۆڵبەر کوژراون و 127 کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ