رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان دەکات و دەڵێت، "هیوادارم بەرژەوەندییە نیشتمانییەكان بخەینە پێش بەرژەوەندییە حیزبییەكان."
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە لە پەیامێکدا دەڵێت، "گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم."
لە پەیامەکەیدا بافڵ تاڵەبانی هیوادارە: "ئەم یادە ببێتە هاندەرێک بۆ قووڵبوونەوەی گیانی تەبایی و كاری پێكەوەیی لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی خەڵكی خۆشەویستی كوردستان. گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن ببێتە هەوێنی كاركردنمان و بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان بخەینە پێش بەرژەوەندییە حیزبییەكان."
دەقی پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی:
بەڕێزان سەرۆك، سەركردایەتی، ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.
هیوادارم ئەم یادە ببێتە هاندەرێک بۆ قووڵبوونەوەی گیانی تەبایی و كاری پێكەوەیی لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی خەڵكی خۆشەویستی كوردستان. گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن ببێتە هەوێنی كاركردنمان و بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان بخەینە پێش بەرژەوەندییە حیزبییەكان.
هەر شاد و سەرفرازبن
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
16ی ئابی 2022
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ