رووداو دیجیتاڵ
هونەرمەند سەلام کۆیی، ئەکتەر و شانۆکاری ناسراوی کوردستان جەڵتەی مێشک لێیدا و رەوانەی نەخۆشخانە کرا.
دەرهێنەر کارۆخ ئیبراهیم بە (رووداو)ی راگەیاند، کاژێر 9:00ی ئەمشەو دووشەممە 16-8-2021 هونەرمەند سەلام کۆیی تووشی جەڵتەی مێشک بووە و بەپەلە رەوانەی نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر کراوە.
کاروخ ئیبراهیم گوتی: "تائێستا روون نییە تەندروستی چۆنە، بەڵام توانای قسەکردنی نەماوە".
هونەرمەند سەلام کۆیی ساڵی 1955 لەدایکبووە، سەرەتای حەفتاکانی سەدەی رابردوو دەستی بەکاری هونەری کردووە، نزیکەی 50 ساڵە لە بواری نواندندا کار و بەرهەمی هەیە.
بەناوبانگترین ئەو کارانەی کە سەلام کۆیی بەشداری تێدا کردووە، درامای 'هەبوو نەبوو' و 'تاپۆ هەقی چییە'، کە لەوەی دواییان رۆڵی حاجییەکی چاوچنۆک و رەزیل و فێڵبازی بەناوی 'حاجی یادگار' بینیوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ