ژینگەپارێزان لەبارەی دۆخی دارستانەکان لە مەریوان کۆبوونەوە

16-08-2015
فواد حەقیقی
رووداو
رووداو
نیشانەکردن مەریوان
A+ A-

رووداو- هه‌ولێر

21 رێکخراوی ژینگەپارێزی رۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە دۆخی دارستانەکانی زاگرۆس لە شاری مەریوان بە میوانداریەتی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان کۆبوونەوە.

ئەوان لە کۆتاییدا داوایان لە ناوەندە دادوەریی و ئەمنییەکان کردووە هۆکارەکانی سوتانی دارستانەکان دەستنیشان بكه‌ن و تۆمەتبارەکان سزا بدەن. هەروەها دەیانەوێ لە رۆژانی داهاتوودا، خەڵک لە ئاست سووتانی دارستانەکان هۆشیار بکەنەوە و زانیارییان پێبدەن. ئەو رێکخراوانە لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە لەنێو چوونی دارستانەکانی زاگرۆس هۆشدارییان داوە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە